وردەكاری تایبەتمەندییەكانی مۆبایلە نوێیەكەی Xiaomi

جیهان

12/11/2019‌ 275 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای شاومی چینی لەمدواییە مۆبایلی Redmi Note 8T  ئاشكراكرد، كە تایبەتمەندی پێشكەوتووی هەیە و نرخەكەشی وایلێدەكات ببێت بە یەكێك لە ركابەرەكان لە بازاڕی مۆبایلە زیرەكەكان  .

لەدیارترین تایبەتمەندییە تەكنیكییەكانی مۆبایلەكە ئەمانەن : 
لاشەكەی لە شوشە و پلاستیك درووستكراوە، كە بەرگەی ئاو و تۆز دەگرێت و كێشەكەی ٢٠٠ گرامە و ئەستوورییەكەشی ٨،٦ ملیمە.

دیمەندەر ( شاشە) یەكی IPS LCDی هەیە، كە قەبارەكەی ٦،٣ ئینچە و روونی خستنەرووی  (2340/1080) مێگاپێكسڵە و بەچینێك شووشەی Gorilla Glass 5 پارێزراوە كە بەرگەی پیاكێشان و رووشان دەگرێت .

كامێرا سەرەكییەكەی چوار هاوێنەییە بە كوالێتی (48+8+2+2) مێگاپێكسڵ .

كامێرای پێشەوەی كوالێتییەكەی ١٣ مێگاپێكسڵە .

تەكنیكی ناسینەوەی رووخساری تێدایە بۆ كردنەوەی كڵۆمی شاشە و پارەدانی ئەلیكترۆنی .

پرۆسێسەرەكەی Snapdragon 665 و كۆری هەشتە و بە لەرەلەری ٢ گێگاهێرتز .

پرۆسێسەری گرافیكی Adreno 610.

رامەكەی ٤/٣ گێگابایتە و یادگەی ناوخۆیی ٣٢/ ٦٤/ ١٢٨ گێگابایتە .

توانای پاترییەكەی ٤٠٠٠ میلی ئەمپێرە و تایبەتمەندی خێرا بارگاویكردنەوەی هەیە .

پێشبینی دەكرێت مۆبایلەكە لە  ١٣ی نۆڤەمبەر بە نرخێكی نێوان ١٩٩ و ٢٤٠ یۆرۆ بخرێتە بازاڕەوە .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی