تایبەتمەندییەكانی ئۆتۆمبیلی Mustang كارەبایی

جیهان

12/11/2019‌ 298 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەمدواییە كۆمپانیای فۆردی ئەمەریكی ئۆتۆمبیلی كارەبایی  Mustang ی ئاشكراكرد، كە توانایەكی بێوێنە و تەكنیكی زۆر پێشكەوتووی تێدایە و وایلێدەكات ببێتە یەكێك لە باشترین ئۆتۆمبیلەكانی دۆستی ژینگە لەجیهاندا.

ئۆتۆمبیلی Mustang Lithium بە بۆدییە كەشخەكەی، كە هەموو خەسڵەتەكانی هێزی تێدایە و بە ماددەی دروستكراو لە ریشاڵی كاربۆن رازێنراوەتەوە.

ئەوەی لەئۆتۆمبیلەكەدا لە هەمووی گرنگترە بزوێنەرە كارەباییەكەیەتی، كە  هێزی ٩٠٠ ئەسپی هەیە و سیستەمی وزەكەی ٨٠٠ ڤۆڵتە، كە بەهەردووكیان دەیكەن بە بەهێزترین ئۆتۆمبیلی كارەبایی لە جیهاندا .

شۆفیری ئۆتۆمبیلەكە دەتوانێت لەنێوان چوار سیستەمی لێخوڕین هەڵبژێرێت، كە ئەوانیش Sport  وTrac وBeas  و سیستەمی  Valet ، ئەوەی دواییان كاتێك بەكاردێت، كە ئۆتۆمبیلەكە دەدرێت بەدەستی كەسێكی ترەوە.

لەكاتی نمایشكردنی ئۆتۆمبیلەكە، كۆمپانیای فۆرد ئاماژەی بۆ ئەوە كرد ئەوان ئەو ئۆتۆمبیلەیان پێشخستووە تا سیستەمی ڕێكخستنی گەرمی لە ئۆتۆمبیلە كارەباییەكان تاقیبكەنەوە، بەتایبەت كە پاترییەكانیان بەدەست بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەكاتی زۆربەكارهێنانی ئۆتۆمبیلەكاندا دەناڵێنن .