ئێران لەدوای شۆڕشەوە بە سەختترین دۆخدا تێدەپەڕێت

جیهان

13/11/2019‌ 812 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حەسەن روحانی سەرۆكی ئێران رایگەیاند، لەدوای هەڵگیرسانی شۆڕشی ئیسلامی ساڵی ١٩٧٩ وە وڵاتەكەی بە سەختترین قۆناغدا تێپەڕ دەبێت .

سەرۆكی ئێران لەكاتی چواپێكەوتنی بەرپرسانی پارێزگای "كرمان" لە باشووری ئێران راشیگەیاند، "ئێران پێشتر لەكاتی فرۆشتنی نەوت و جوڵەی كەشتییەكانی وەك ئەوەی ئێستا هەیە رووبەڕووی ئاستەنگ نەبووەتەوە و ئێستا بە قۆناغێكی ناسرووشتیدا تێپەڕ دەبێت.

ڕوحانی ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لەكاتی سەپاندنی گەمارۆكانی نێوان ساڵەكانی ٢٠١١ و ٢٠١٢ فرۆشتنی نەوتی پاشەكشەی كردووە، بەڵام لەدوای ڕێكەوتننامەی ناوەكی جارێكی تر بەرزبۆوە تا گەیشتە دوو ملیۆن و ٨٠٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا .

سەرۆكی ئێران هەروەها رایگەیاند، لەدوای ڕێكەوتننامەی ناوەكی وڵاتەكەی ٨٠٠ ملیۆن دۆلاری لە دووبارە بەگەڕخستنەوەی بیرە نەوتەكان خەرج كردووە كە هەندێكیان بەهۆی گەمارۆكانەوە لەبەرهەمەهێنان وەستابوون .

حەسەن روحانی باسی لەوەش كرد، ئێران بۆ خەرجییەكانی ساڵانە پێویستی بە ٦٠ ملیار دۆلار هەیە ، بەڵام لەڕێگای باجەكانەوە تەنیا ٣٠% ئەو داهاتەمان دەستدەكەوێت .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی