قوباد تاڵەبانی: پەیوەندیم لەگەڵ مەسرور بارزانی زۆر باشە

کوردستان

19/11/2019‌ 1380 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، جەختیكردەوە، پەیوەندییەكانی لەگەڵ سەرۆكی حكومەت مەسرور بارزانی "زۆر باشە".

قوباد تاڵەبانی لەمیانی پانێلێك ئەمڕۆ سێ‌ شەممە وتی: بەهۆی باشی پەیوەندیم لەگەڵ سەرۆكی حكومەت كار دەكەین بۆ ئەوەی زۆرترین خزمەت بەخەڵكی هەرێمی كوردستان بكەین.

جێگری سەرۆكی حكومەت وتیشی: ئێمە لەسەر ئەنجامدانی چاكسازی بەردەوامین، دەمانەوێت كەرتە خزمەتگوزارییەكان زۆرترین خزمەت بەخەڵك بكەن‌و دۆخی كارەبا باشتر بكەین.

هەروەها وتی: ئەوان كۆمەڵێك كێشەیان هەیەو لەملاولاشەوە كێشە بۆ هەرێم دروست دەبێت، بەڵام ئەوان سوورن لەسەر چاكسازی‌و تێپەڕاندنی ئەو كێشانە.

هـ ـ ح