پەرلەمانتارێك هۆشداری لەبەشداری پارتی‌و یەكێتی لەكۆبوونەوەی لایەنە عێراقییەكان دەدات

عیراق

19/11/2019‌ 1670 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هۆشیار عەبدوڵڵا پەرلەمانتاری كورد لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هۆشداریدا لەبەشداری نوێنەرانی پارتی دیموكرات‌و یەكێتی نیشتمانی لەكۆبوونەوەی لایەنە عێراقییەكان.

هۆشیار عەبدوڵڵا لەمیانی نووسنێك دەڵێت: با رایگشتی كوردستان بزانێت، نوێنەرانی پارتی و یەكێتی دوێنێ لە بەغدا بەشداری كۆبوونەوەیەكیان لەگەڵ هێزە شیعی و سوننیەكان كردووە،

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت: لەكۆبوونەوەكە ئیتیفاقێكیان واژكردووە هیچ پرس و رایەكیان بە لایەنە سیاسییەكانی هەرێم نەكردووە، ئیدی شتێك نییە ناوی یەكڕیزی بێت و ئەوان بەرپرسی هەر دەرەنجامێكی ئەو كۆبوونەوەیەن.

شەوی رابردوو لایەنە عێراقییەكان بە بەشداری پارتی‌و یەكێتی كۆبوونەوەكیان ئەنجامداو تێدا رێككەوتن لەسەر چەند خاڵێك، بەوەی چاكسازی بكرێت‌و چەند یاسایەك دەربكرێت.

هـ ـ ح