شارپرێس:
یانەی ریاڵ مەدرید، ئەنجامی پشكینینەكانی لەسەر پێكانەكەی ئیدین هازاردی بەلجیكیو یاریزانی یانەكەی ئاشكراكرد.
ئیدین هازارد لەیاری ریاڵ مەدریدو پاریس سان جێرمان تووشی پێكان بوو، كە یارییەكە لەخولی یانە پاڵەوانەكان رووبەڕووی یەك بوونەوەو ئەنجامی یارییەكەش دوو بەدوو كۆتایی هات.
یانەی ریاڵ مەدرید رایگەیاندووە، كە چەند پشكنینێكی پزیشكی بۆ هازارد كراوەو دەركەوتووە بۆ ماوەیەك دووردەكەوێتەوە.
یانەكە راشیگەیاندووە، پێكانەكەی هازارد لەچاژنەی راستی پێیەتیو لەچەند رۆژی داهاتووش زانیاری زیاتر لەسەر پێكانەكەی دەردەكەوێت.
هازارد لەیاری ریاڵ مەدریدو پاریس سان جێرمان لەدەقەی 69 یاریگای جێهێشتو راستەوخۆ برایە دەرەوەی یاریگاكە، بۆ ئەوەی چارەسەری سەرەتایی بۆ بكرێت.
هـ ـ ح