چێشتلێنەرەكەی پۆتین.. لەهێنانی خواردن بۆ سەرۆكی روسیا بۆ چوونە گۆرەپانەكانی جەنگ

جیهان

28/11/2019‌ 1583 جار خوێندراوه‌ته‌وه

چێشتلێنەرەكەی پۆتین..
ئەو پیاوەی ئامادەیە كاری قێزەون بكات 
لەهێنانی خواردن بۆ خوانی سەرۆكی روسیا بۆ چوونە گۆرەپانەكانی جەنگ لەسوریا و ئۆكرانیاو ئەفریقا 
یەڤگینی پریگۆجین یەكێكە لەو ١٣ كەسەی ناوی لەلیستی لێكۆڵەر مۆلەردا هاتووە 
بەوەی دەستتێوەردانیان لەهەڵبژاردنەكانی ئەمەریكادا كردووە
ئەو تۆمەتبار كراوە بەوەی پارەی داوەتە كۆماپانیایەكی لێكۆڵینەوەی ئینتەرنێت 
كە سەرپەرشتی هەڵمەتێكی فراوانی شێواندنی لەڕێگای تۆرە كۆمەڵایەتییەكەنەوە كردووەو 
یارمەتیدەر بووە لەدەرچوونی دۆناڵد ترامپ لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكادا
پێش ئەوەش وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا بەهۆی چالاكییە سەربازییەكانی 
لە سوریا و ئۆكرانیا سزای بەسەردا سەپاندبوو 
ئەو چالاكییانەش كۆمپانیای "بی ئێم سی فاگنەر" كردبوونی 
پریگۆجین دایمەزرێنەری بەناوبانگە، كە كۆمپانیایەكی ئەمنی روسییەو 
هاوشێوەی كۆمپانیای بلاك وۆتەری ئەمەریكییە 
كە لەدوای پرۆسەی ئازادكردنی عێراق ناوبانگی دەركرد
كۆمپانیای فاگنەر یەكەمجار لەساڵی ٢٠١٤ لەكاتی شەڕەكانی رۆژهەڵاتی ئۆكرانیا ناوی دەركەوت 
كە لەپاڵ هێزە جوداخوازەكانی ئۆكرانیا شەڕیان دەكردو لەلایەن مۆسكۆوە پشتیوانیان دەكرا

بەكرێگیراوانی كۆمپانیای فاگنەر لەئۆكرانیاوە بۆ سوریا 
لەشوباتی ساڵی ٢٠١٨ هێزەكانی حكومەتی دیمەشق پەلاماری خاڵێكی جێگیربوونی هێزەكانی ئەمەریكایاندا 
لەپارێزگای دێرەزووری رۆژهەڵاتی سوریا 
ئەو هێرشە شكستخواردووە بووە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە ٢٠٠ بەكرێگیراوی فاگنەر 
كە لەپاڵ هێزەكانی سوریا دەجەنگان‌و یەكێكیان گەنجێك بوو بەناوی رۆسلان گافریلۆڤ 
كە دایكی لەڕێگای یەكێك لەناسیاوەكانەوە زانی كوڕەكەی كوژراوە 
بەڵام دەسەڵاتدارانی روسیا هیچ لێدوانێكیان لەسەر رووداوەكە نەداو دانیشیان بەوەدا نەنا 
ئەو خەڵكە كرێگرتانە كوژراون
دایكی وتی: گرێبەستیان كردووە بۆ ئەوەی بچن بۆ شەڕكردن لەبەر ئەوەی هەژار بوون
لەگەڵ ئەوەی بەسەربازگرتنی خەڵك بۆ ئەوەی لەدەرەوە شەڕ بكەن لە روسیا نایاساییە 
بەڵام گومان دەكرێت نزیكەی سێ هەزار كەسی گرێبەستی روسی لەپاڵ هێزەكانی بەشار ئەسەد شەر بكەن
كەسوكارەكەیان پێیان وایە مۆسكۆ ئەوان بەكاردەهێنێت تا مەترسی نەخاتە سەر گیانی سەربازە فەرمییەكان 
كە دەبێت كوژرانیان رابگەیەنێت
پرۆسەی ناونووسكردن بۆ كارككردن لەناو كۆمپانیای فاگنەر 
لەبنكەی سەربازی مۆلكینۆی سەر بەوەزارەتی بەرگری روسیا دەبێت 
كە دوای پشكنینی پزیشكی‌و جەستەیی بۆ ماوەی ساڵێك گرێبەستیان لەگەڵ دەكرێت 
بەشێوەیەك موچەی مانگانەیان ١٢٠٠ دۆلارە و 
قەرەبووی برینداربوون ٤٥٠٠ دۆلارە و قەرەبووی كوژران ٧٥ هەزار دۆلارە
ئەو كەسانەی گرێبەستیان لەگەڵ كراوە بەفڕۆكەكانی هێڵی فرۆكەوانی باڵەكانی شام دەگوازرانەوە بۆ سوریا 
لەساڵی ٢٠١٦ ئەمریكا بەهۆی گواستنەوەی چەك و شەڕكەر بۆ سوریا سزای بەسەردا سەپاند 

بەكریگیراوەكانی فاگنەر بەرەو ئەفریقا 
لە یۆلیۆی ٢٠١٨ سێ رۆژنامەنووسی روسی لە كۆماری ئەفریقای ناوەراست كوژران 
كە بەدواداچوونیان بۆ چالاكییەكانی گروپی فاگنەر دەكرد 
پێش ئەوەی بكوژرێن هەوڵیاندابوو بگەنە بنكەی جێگیربوونی بەكرێگیراوە روسەكان 
بەڵام وەزارەتی بەرگری روسیا رەتیكردەوە بەكرێگیراوی روسی بن و 
ئاماژەی بۆ ئەوە كرد ئەو رۆژنامەنووسانە لە پرۆسەیەكی دزیكردندا كوژراون 
گومان دەكرێت فاگنەر بەیارمەتی سوپای روسیا لە ١٠ وڵاتی ئەفریقا چالاكی هەبێت‌و 
ئەوانیش ئەو رۆژنامەنووسانەیان كوشتبێت 
مۆسكۆ رەتیدەكاتەوە هیچ پەیوەندییەكیان لەگەڵ پریگۆجین یان كۆماپانیا ئەمنییەكەی هەبێت
پریگۆجین وا وەسف دەكرێت  "ئەو پیاوەیە ئامادەیە كاری قێزەون لەپێناوی پۆتیندا بكات"
پۆتین‌و پریگۆجین لەزۆر وێنەدا پێكەوە دەردەكەون 
كە هەندێك كەس وەك چێشتلێنەری پۆتین وەسفی دەكەن 
كاتێك لەبارەی پەیوەندی ئەو لەگەڵ پریگۆجین پرسیار لە پۆتین كرا 
وتی: ئەو دەیناسێت بەڵام هاوڕێی نییە