گۆڕأنكارییەكانی ناو سوپای توركیا لەبەرژەوەندی روسیایە

جیهان

28/11/2019‌ 2506 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
"سوپای توركیا ئاراستەیەكی روسیا بەدەست دێنێت"، ناونیشانی راپۆرتێكە لە گۆڤاری (نیزافیسمایا غازیتا) بڵاوكراوەتەوە، دەربارەی ئەوەی بەرژەوەندی روسیا لەوەدایە پشتیوانانی رۆژئاوا لەلایەن ئەردۆغانەوە بۆ سوپای توركیا دوور دەخرێنەوە.

بەپێی راپۆرتەكە، دوای ئەو پرۆسەی پاككردنەوەیەی لە توركیا هاتە كایەوە بەهۆی هەوڵی كودەتای ساڵی 2016ەوە، ژمارەی ئەفسەرەكان لە هێزە چەكدارەكان بە شێوەیەكی بەرچاو كەمی كردووە، ئەمەش بە گوێرەی راپۆرتێكی تۆری لێكۆلینەوەی (Nordic Research Monitoring Network) ، كە بارەگاكەی لە ستۆكهۆڵمە.

توێژەرە سویدییەكان وای دەبینن گۆرینی كادرە سەربازییەكان لە دووەم گەورە سوپا لە ناتۆدا كاریگەری لەسەر ئاراستەی سیاسیدا دروست دەكات. 

بەرێوەبەری بەرنامەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ناوەندی (وودرو ویلسۆن) ی نێودەوڵەتی بۆ زانستەكان (هنری پاركی) وای دەبینێت، ژمارەیەكی زۆر لە ژەنراڵە توركەكان ئەوانەی پۆستەكانیان لە دەستداوە لەوانە بوون، كە داوای پەیوەندی توندوتۆڵیان دەكرد لەگەڵ ئەمریكا و هاپەیمانی باكووری ئەتڵەسی.

فەرماندەیی باڵای هێزە چەكدارەكانی توركیا (پێش كودەتا)، بەگوێرەی تۆڕە سویدییەكە، بەشێوەیەكی بەرچاو دژی ‌ پلانی دەستێوەردانی سەربازییان دەكرد لە باكووری سوریا و نزیكبوونەوە لە روسیا، بەڵام ئێستا چاودێری سیاسی توركیا دیدگایەكی پێچەوانەی هەیە بۆ ئەم پرسە.

لێكۆلینەوەی توركی بۆ پێكهاتەی بیروباوەڕی دەستەبژێری سوپای توركیا، ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، پرۆسەی پاككردنەوەی هێزە چەكدارەكان لە ساڵی 2016ەوە كاریگەری لەسەر هاوسەنێگی بیروباوەڕی سوپادا دروست كردووە. 

گورزی لە بەرەی لایەنگیری بۆ ئەمریكا وەشاندوە، بەڵام دوای رووداوەكان و پاككردنەوەی بەزۆری سوپا دژی لایەنگرانی گویلەن نەبووەتە هۆی لەدەستچوونی گشتی هەژموونی ئەو دەستەبژێرە سەربازییە ئەوانەی مكوڕن لەسەر پێویستی گەرانەوەی پەیوەندیەكانی توركیا لەگەڵ رۆژئاوا.

لێكۆڵینەوەیەكی سۆسیۆلۆژیش ئاماژەی بە زیادبوونی هەژموونی ئو گروپە ئەفسەرانە كردووە، كە مەیلی (ئۆراسییان) هەیە، ئەمان وای دەبینن گرنگە پارێزگای لە پەیوەندییەكان لەگەڵ روسیا بكرێت لەسەر ئەو خاڵانەی دەكرێ جێبەجێبكرێن، نوێنەرانی ئەم گروپە، وەك بنكەیەكی گشتی بەرپرسن لەكاروبارەكانی رۆژهەلاتی دەریای ناوەڕاست و قوبرس و دەریای رەش.

دیارە ئەم جۆرە ئاراستەیە لە نێو پەیكەری سوپای توركیا بۆ دیبلۆماسیەتی سەربازی روسیا سود بەخش بێت، بەڵام لە هەمان كاتدا بۆ توركیا مەترسیدارە، چونكە بەهێزكردنی دەسەڵاتی سەرۆكایەتی لەو كۆمارەدا پێویستی بە قورساییەكی هاوسەنگە لەو پەیكەرانەی یاری لەم رۆڵە كلاسیكییەدا كردووە.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا

بەپەلە