بۆچی لەساڵی ٢٠١٩ دانیشتووانی جیهان خۆپیشاندانیان دەستپێكرد؟

جیهان

01/12/2019‌ 654 جار خوێندراوه‌ته‌وه

لەساڵی ٢٠١٩دا  لەسەرانسەری جیهان لەبەر چەندین هۆكاری جیاواز 
خۆپیشاندان و نارەزایەتی سەریانهەڵدا
هۆكارەكانی سەرهەڵدانی خۆپیشاندان لەناوچە جیاوازەكان بۆ
خراپی دۆخی ئابووری 
داواكاری بۆ ئازادی و یەكسانی 
خۆپیشاندان دژ بە هەندێك سیاسەتی جیهانی دەگەڕێـتەوە
 
خۆپیشاندان لەجەزائیر 
لەشوباتی ٢٠١٩ خۆپیشاندان دژ بە خۆپاڵاوتنی عەبدولعەزیز بوتەفلیقە 
بۆ خولی پێنجەمی سەرۆكایەتی لەجەزائیر ئەنجامدراو لەئەنجامدا بوتەفلیقە دەستیلەكاركێشایەوە

هۆنگ كۆنگ 
نیسانی ٢٠١٩ خۆپیشاندان دژ بە پرۆژەیاسایەك بۆ بەزۆرناردنەوەی تاوانباران بۆ چین ئەنجامدرا
هەرچەندە پرۆژەیاساكە كێشرایەوە بەڵام خۆپیشاندانەكان هەر بەردەوامن

فەنزوێلا 
نیسانی ٢٠١٩ خۆپیشاندان بۆ دەستلەكاركێشانەوەی نیكۆلا مادۆرۆ لەبەر خراپی دۆخی ئابووری ئەنجامدرا

روسیا 
ئابی ٢٠١٩ خۆپیشاندان بۆ هەڵبژاردنی ناوخۆیی ئازادانە ئەنجامدرا

بەریتانیا 
ئابی ٢٠١٩ خۆپیشاندان دژ بە بڕیاری سەرۆكوەزیران بەراگرتنی كاری پەرلەمان ئەنجامدرا

ئیسرائیل 
یۆلیۆی ٢٠١٩ خۆپیشاندان و نارەزایەتی دژ بە رەگەزپەرستی ئەنجامدرا

میسر 
سێپتەمبەری ٢٠١٩  خۆپیشاندان بەهۆی بڵاوبوونەوەی چەند ڤیدیۆیەك 
كە گەندەڵی ئابڕووبەرانەی ئاشكرا كردبوو ئەنجامدرا

كەتەلۆنیا 
ئۆكتۆبەری ٢٠١٩ خۆپیشاندان دژ بە زیندانیكردنی ٩ كەتەلۆنی داواكار 
بۆ سەربەخۆیی هەرێمەكە لە ئیسپانیا ئەنجامدرا

لوبنان 
ئۆكتۆبەری ٢٠١٩  خۆپیشاندان و نارەزایەتی دژ بە باج و كێشە ئابوورییەكان ئەنجامدرا
هەرچەندە حكومەت دەستیلەكاركێشایەوە بەڵام هێشتا خۆپیشاندانەكان بەردەوامن

عێراق 
ئۆكتۆبەری ٢٠١٩ خۆپیشاندان دژ بە گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزارییە گشتییەكان و 
خراپی دۆخی ژیان و گوزەران كە بەشێوەیەكی زۆر توندوتیژانە بەرپەرچدرایەوە ئەنجامدرا

ئیكوادۆر 
ئۆكتۆبەری ٢٠١٩ خۆپیشاندان دژ بە هەڵگرتنی پشتیوانی حكومی 
لەسەر سووتەمەنی و ملكەچبوون بۆ داواكارییەكانی بانكی نێودەوڵەتی ئەنجامدرا
دوای پاشگەزبوونەوەی حكومەت لەبڕیارەكەی خۆپیشاندانەكان كۆتاییان هات

چیلی 
ئۆكتۆبەری ٢٠١٩ خۆپیشاندان دژ بەگرانبوونی نرخی بلیتی هاتووچۆ ئەنجامدرا
هەرچەندە بڕیارەكە هەڵپەسێردرا بەڵام خۆپیشاندانەكان هەر بەردەوامن

ئێران
لە 15ی سێپتەمبەرەوە خۆپیشاندان لەشارو شارۆچكەكانی ئێران سەریهەڵداوە
خۆپیشاندانەكان بەهۆی بڕیاری حكومەت بۆ بەرزكردنەوەی نرخی سوتەمەنی  دەستیپێكردووەو بەردەوامیشە

گۆڕانكاری كەشوهەوا 
لەچەندین ناوچەی جیهاندا بەهۆی گۆڕانكاری كەشوهەواوە خۆپیشاندان و 
نارەزایەتی دەربڕین دەستیان پێكرد كە تێیدا خۆپیشاندەران 
داوا دەكەن ڕێوشوێنی خێرا بگیرێتەبەر بۆ رزگاركردنی ژینگەی جیهان