پێكوتەیەكی دژە ئەیدز كۆتایی بەو نەخۆشییە دەهێنێت

تەندروستی

01/12/2019‌ 293 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
بەشی نەخۆشییە گوازراوەكان لەزانكۆی كالیفۆڕنیا هەڵمەتی پێكوتەی ئەزموونی "فرە ئاوێتە"ی راگەیاند، كە لەباریدا هەیە كۆتایی بەڤایرۆسی كەمی بەرگری مرۆیی (HIV)) ، ناسراو بە "ئەیدز" بهێنێت، كە یەكێكە لە ترسناكترین نەخۆشییەكان لەسەر مرۆڤ .

ئەو تاقیكردنەوانەی بەشێوەیەكی سنووردار لەسەر پێكوتە فرە ئاوێتەكە كراون دەركەوتووە وەڵامدانەوەیەكی بەرگریانەی لەدژی ڤایرپسی كەمی بەرگری مرۆڤ هەیە، بۆیە زاناكان هەوڵ دەدەن بەشێوەیەكی ئەزموونی پێكەوتەكە بدەنە هەزاران كەس لەهەردوو ئەمەریكا و ئەوروپا بۆ ئەوەی بزانرێت تاچەند پێكوتەكە ئەو كەسانە لە ڤایرۆسەكە دەپارێزێت .

سۆزان بۆخبیندەر زانای نەخۆشییە گوازراوەكان لەزانكۆی كالیفۆڕنیا لە سان فرانسیسكۆ دەڵێت: پێدانی ئەو پێكوتەیە لەپاڵ ئەو ڕێوشوێنە خۆپارێزیانەی لەئێستادا دژ بە ڤایرۆسەكە بەردەستن وەك كۆندۆمی خۆپارێزی و خستنە ژێر چارەسەری دژە ڤایرۆسی ناسراو بە "بریب"، ئەگەری هەیە جیاوازییەكی گەورە دروست بكات ".

هەندێك لەلێكۆڵەرەوان دەڵێن: ئەوان جارێ بڕیار لەسەر پێكوتەكە نادەن، لەبەر ئەوەی ڤایرۆسی كەمی بەرگری مرۆیی HIV)) دەتوانێت بەخێرایی خۆی بگوازێتەوە، ئەوەش وادەكات وەڵامدەرەوە بەرگرییەكان هێواش ببنەوە.

بۆ زاڵبوونیش بەسەر ئەو گرفتەیەدا هەوڵ دەدرێت پێكوتەیەكی فرە ئاوێتە دروست بكەن، كە چەند بەشێكی پرۆتینی ڤایرۆسی كەمی بەرگری مرۆیی تێدابێت، كە روودانی بازدان تێیدا كەمدەكاتەوە .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی