چۆن مریشك بەكار دێت بۆ چارەسەركردنی ئەو منداڵانەی كێشەی فێربوونیان هەیە؟

تەندروستی

02/12/2019‌ 470 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مامۆستایەكی تایبەت بەكەسە خاوەن پێداویستەكان  سووی كوومبێس لەكەمپینێكی تەندەردا خۆی ناونوس كرد بۆ ئەوەی ٥ مریشك بكرێت و ماڵێك بۆ مریشكەكان دروست بكات. 

ئەمەش وای كرد ژیانی منداڵەكانی، كە كێشەی درەنگ فێربوونیان هەیە چارەسەری بكات، لێرەدا باسی دەكات چۆن:

ئەو دەڵێت: لە ساڵی ٢٠١١ دا ناوەندێكی فێربوونم دامەزراند، وەك مامۆستایەكی ئەو منداڵانی تووشی ئۆتیزم بوون، ئێمە لەگەڵ منداڵەكانی ٤ وڵاتدا كارمان كردووە. Leicestershire Nottinghamshire, Derbyshire ،Lincolnshire.

ئەم چیرۆكە هاوینێك دەستیپێكرد كاتێك چەند ئەسپێكمان دانا بۆ منداڵەكان، پاشان باوەرم نەكرد، كە ئەنجامەكەی چەند ئەرینی بوو كاریگەری لەسەریان دروست كرد لەماوەیەكی كەمدا، منداڵەكان لەڕووی قسەكردن، خەوتن، بێتاقەتی و كۆمەڵایەتی و پەیوەندی كردنەوە پەرەیان سەند، ئەمەش زۆر شتێكی سەرسامكەر بوو بۆم.

هەروەها وتیشی: ئاژەڵەكان درۆناكەن، شتێك ناڵێن و مانای شتێكی دیكەی هەبێت و بۆ كەسە كەم تەمەنەكانی تووشبوو بەئۆتیزم زۆر گرنگە ئەمە.

باسی لەوەش كرد، هاوینی پاریش خۆمان ناونووس كرد بۆ پرۆجێكتی مریشك. ئەویش دروستكردنی ماڵیكبوو بۆ مریشكەكان. لەو كاتەوە توانیومانە زیاتر لە ٢٠ منداڵ چاك بكەنەوە، هەموو كەس دەتوانێت ئەم شتە بكات، ئەم پرۆسەیە زۆر خێرایەو بێ ئازارە، بەڵام ئەنجامێكی زۆر گەورەی هەیە.


وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل


بەپەلە