ئەوانەی ئالوودەی مۆبایلە زیرەكەكان بوون ترسنۆك دەبن

تەندروستی

03/12/2019‌ 269 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژینەویەك، كە لەیانەن دەرووناسەكانەوە كراوە پێشنیار دەكات، نزیكەی یەك چارەكی كەسە گەنجەكان پشت بە مۆبایلە زیرەكەكانیان دەبەستن و ئەمەش ئالوودەیی تووشكردوون.

یانەكە لە زانكۆی كینگ لە لەندەنە و ئاماژە بەوە دەكرێت، كە ئەم جۆرە هەڵسووكەوتە ئالوودەبوونە مانای وایە ترسنۆكیان و بێتاقەتیان دەكات ئەگەر مۆبایلەكانیان پێ نەبێت.

هەروەها گەنجەكان ناشتوانن ئەو بڕە كاتەش كۆنتڕۆڵ بكەن، كە مۆبایلیان پێ دەبێت.

توێژینەوەكە هۆشداری دەدات ئەوانەی ئەم جۆرە ئالودەبوونەیان هەیە، دەرئەنجامی زۆر ترسناكی تەندروستیان لێدەكەوێتەوە.

توێژینەوەكە لە ناوەندی دەرووناسی BMC بڵاوكرایەوە، كە ٤١ لێكۆڵینەوەیان كرد ٤٢ هەزار گەنج بەشداریان تیادا كردبوو.

توێژینەوەكە دەریخست ٪٢٣ هەڵسووكەوەتەكانیان زیاتر بێتاقەتیان بوو لەكاتی بەدەست نەگەیشتنیان بە مۆبایلە زیرەكەكانیان و نەیان دەزانی كاتەكانیان چۆن بەسەر ببەن بەبێ ئەوە.

ئەم هەڵسووكەوتە ئالوودەییە پەیوەندی بە كێشەی دیكەشەوە هەیە، وەك ڕاڕایی، خەمۆكی، كەم خەوی ونمرەی كەمیش لە قوتابخانە.

نیكۆلاس، كە یەكێك لە دەروناسەكان لە كۆلێژی كینگ لە لەندەن دەڵێت: مۆبایلە زیرەكەكان لێرەن و دروستكراون بۆ مانەوە دەبێت لەوە تێبگەین كە بەكارهێانیان كێشەیەكی زۆرمان تووشدەكات. 

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی