كلۆپ ڤاندایك بەشیاوی تۆپی ئاڵتوونی دەزانێت

وەرزش

05/12/2019‌ 330 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یۆرگن كلۆپی ئەڵمانی‌و راهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ قسەی لەسەر دابەشكردنی خەڵاتی تۆپی ئاڵتووی رد، كە بە باڵۆندۆر ناودەبێت.

بەپێی قسەی كلۆپ، ڤێرجیل ڤاندایكی هۆڵەندی‌و یاریزانی یانەكەی شیاوی ئەوەی هەبووە تۆپی ئاڵتووی وەربگرێت.

ئەو راهێنەرە راشیگەیاندووە، ڤاندیك، یاریزانێكی لێهاتووەو لەسەرجەم یارییەكان ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، دوو شەممەی رابردوو گۆڤاری فرانس فتبوڵ خەڵاتی باڵۆندۆری دابەشكردو براوەی خەڵاتەكەش لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە بوو.

هـ ـ ح