ئەو ژمارانەی عێراقیان بەدۆخی تەقینەوە گەیاند

عیراق

08/12/2019‌ 1754 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوای خۆپیشاندانەكان‌و كەمێك ئارامبوونەوەی دۆخی شارە شێواوەكان، گرنگە پرسیاری ئەوە بكرێت، كە بۆچی خۆپیشاندانەكانی عێراق سەریان هەڵداو وڵاتیان بەرەو دۆخی تەقینەوە برد.

زۆربەی بەرپرسانی عێراقی خۆپیشاندەرانیان بە "ئاژاوەگێرو تێكدەر تا دەگاتە بەعسی" تۆمەتبار دەكردو دووریش نییە دوای چەند رۆژێكی تر بەخۆپیشاندەرانی مەدینە سەدر بڵێن "داعشی".

بەڵام ئەگەر سەریرێكی ئەو ئامارانە بكەیت، كە ڕێكخراوی "هیومان رایتس وۆچ" بڵاویكردووەتەوە، راستەوخۆ بەو وڵامە دەگەیت، كە بۆچی خۆپیشاندان لەشارەكانی عێراق سەریهەڵداوە؟


ئامارەكان دەدوێن
3 ملیۆن‌و 400 هەزار عێراقی كۆچبەرن‌و بەسەر 64 وڵاتدا دابەشبوون 
4 ملیۆن‌و 100 هەزار ئاوارە لەناوخۆی عێراقدا هەیە 
1 ملیۆن‌و 700 هەزار ئاوارە لەكامپەكانی پەنابەراندا دەژین 
5 ملیۆن‌و 600 هەزار منداڵی بێ‌ باوك‌و دایك هەیە
كە تەمەنیان لەنێوان مانگێك بۆ 17 ساڵیدایە 
2 ملیۆن "بێوەژن" لەعێراق هەیە كە تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 50 ساڵیدایە 
6 ملیۆن عێراقی نازانن بخوێننەوە یان بنووسن 
خەڵكی بەسرەو بەغداو نەجەف‌و واست‌و ئەنبار لەسەرووی نەخوێندەوارانی عێراقن
ڕێژەی بێكاری دەگاتە 31%
پارێزگاكانی ئەنبارو موسەننا و دیالە و بابل لەپێشەوەن بۆ بێكاری
دوای ئەوانیش بەغدا و كەربەلا و نەینەوا دێن 
35% خەڵكی عێراق لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین 
6% خەڵك جۆرێك لەجۆرەكانی ماددە هۆشبەرەكان بەكاردەهێنن 
كە خەڵكی بەغدا لەسەرەوەی بەكارهێنەرانی مادە هۆشبەرەكانن‌و 
دوای ئەویش بەسرە و نەجەف و دیالە و بابل و واست دێن 
9% كاركردنی منداڵان لەخوار تەمەنی 15 ساڵییەوەیە 
39 جۆر نەخۆشی‌و پەتا لەوڵاتدا بڵاوبووەتەوە 
كە دیارترینیان كۆلێراو ئیفلیجی منداڵان‌و ڤایرۆسی جگەرو 
بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوون بەشێرپەنجەو لەدایكبوونی منداڵی شێواوە
13 هەزارو 328 كارگەو دامەزراوەی بەرهەمهێنان لەكاركردن وەستاون 
رووبەری زەوییە كشتوكاڵییەكان لە 48 ملیۆن دۆنمەوە بۆ 12 ملیۆن دۆنم كەمبووەتەوە 
75% ماددە خۆراكییەكان‌و 91% ماددەكانی تر لەدەرەوە هاوردە دەكرێن 
پەروەردەی بنەرەتی لەخراپترین دۆخیدایە بەجۆرێك تەنیا 14 هەزارو 658 قوتابخانە لەعێراق هەیە
كە 9 هەزاریان زیانی بەركەوتووەو 800 قوتابخانەش لە قوڕ درووستكراون‌و 
عێراق هێشتا پێویستی بەدروستكردنی 11 هەزار قوتابخانەی نوێ هەیە تا بەكەڵكی خوێندن بێت 
حكومەتی عێراق 124 ملیار قەرزاری 29 وڵاتە
لەكاتێكدا داهاتی فرۆشتنی نەوت لەنێوان ساڵی 2003 بۆ 2016 گەیشتووەتە 1000 ملیار دۆلار 
كە ئەو هەزار ملیار دۆلارە نەبووەتە هۆی چارەسەركردنی هیچ كام لەكێشەكانی عێراق 
دوای ئەو هەموو ژمارەیەش یەكێك دێت‌و پرسیار لەهۆكاری خۆپیشاندانەكانی عێراق دەكات‌و 
دەڵێت: كێی لەپشتەوەیە و پاڵنەرەكانی چین؟

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی