گاریس بەیڵ ژمارەی پێوانەیی پێكانەكەی دەشكێنێت

وەرزش

08/12/2019‌ 241 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گاریس بەیڵی ویڵزی‌و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید، ژمارەی پێوانەیی پێكانەكانی شكاند، كە پێشتر لەیانەی تۆتنهام تۆماریكردبوو.

بەپێی سەرچاوەكان، بەیڵ ژمارەی پێكانەكانی لەیانەی ریاڵ مەدرید، گەیشتووەتە 25 پێكان، كە بەهۆیانەوە لەیاریگاكان دووركەوتووەتەوە.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، پێشتر بەیڵ لەیانەی تۆتنهام بۆ 24 جار تووشی پێكان بوو بوو، بەوەش لەریاڵ مەدرید ژمارەكەی شكاند.

ئەو یاریزانە ویڵزییە بەهۆی پێكانەوە لەیانەی ریاڵ مەدرید 203 یاری بەشداری نەكردووە، بەڵام لەیانەی ریاڵ مەدرید بەهۆی پێكانەوە 323 یاری بەشداری نەكردووە.

هـ ـ ح