بەرهەم ساڵح چاوەڕێی رێككەوتنی لایەنەكانە

عیراق

14/12/2019‌ 512 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق چاوەڕێی رێككەوتنی لایەنەكانە، بۆ ئەوەی لەسەر ناوێك رێبكەون‌و ئەویش كاندیدی بكات بۆ سەرۆك كۆماری.

بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگادار لەناو یەكێتی نیشتمانی، كە قسەی بۆ میدیا عێراقییەكان كردووە، بەرهەم ساڵح چاوەڕێیە لایەنەكان رێككەوتن بكەن، بۆ ئەوەی لەسەر ناوێك رێبكەون‌و ئەویش كاندیدی بكات بۆ سەرۆك وەزیران.

هەر بەپێی سەرچاوەكە، یەكێتی نیشتمانیش لەسەر هەمان رایەو دەیەوێت بەرێككەوتنی لایەنەكان بەرهەم ساڵح كەسێك بۆ سەرۆك وەزیران كاندید بكات‌و ناوەكەی ئاراستەی پەرلەمان بكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە رۆژی 19ی ئەم مانگە وادەی دەستووری كۆتایی دێت، بۆ ئەوەی سەرۆك كۆمار ناوی كەسێك ئاراستەی پەرلەمان بكات، بۆ ئەوەی رابسپێرێت بۆ سەرۆك وەزیرانی.

سەرەتای ئەم مانگە عادل عەبدولمەهدی بەهۆی فشاری خۆپیشاندەرانەوە دەستی لەپۆستی سەرۆك وەزیرانی كێشایە، كە ئەمە دۆخێكی ئاڵۆزی لەگۆڕەپانی سیاسی عێراق دروست كردووە.

هـ ـ ح