بەرهەم ساڵح ڕۆژی دووشەممە سودانی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت ڕادەسپێرێت

عیراق

14/12/2019‌ 1513 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بڕیارە ڕۆژی دووشەممە سەرۆك كۆماری عێراق كاندیدی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ ڕادەسپێرێت.

بەگوێرەی سەرچاوەیەك كە قسەی بۆ ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت كردووە، ڕۆژی دووشەممە واتا یەك ڕۆژ بەر لەكۆتایهاتنی وادەی ڕاسپاردنی كاندیدی سەرۆك وەزیران بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق محەمەد شیاع سودانی، وەك كاندیدی پۆستی سەرۆك وەزیران بۆ پێكهێنانی حكومەت ڕادەسپێردرێت.

سەرچاوەكە دەشڵێت "لەدوو ڕۆژی ڕابردوودا كێبڕكێی وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران لەنێوان مستەفا كازمی، سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی و محەمەد شیاع سودانی چڕتر بوەوە، بەڵام سەرەئەنجام لایەنەكان لەسەر ئەوەی دووەم ڕێككەوتن".

ئەوەش لەكاتێكدایە خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریر لەئێستادا دژی كاندیدكردنی سودانین كە ناوبراو یەكێك بوو لەسەركردەكانی حزبی دەعوە بەرلەوەی ڕۆژی هەینی دەستلەكاركێشانەوە لە حزبەكەی پێشكەش بكات.

ڕ . ج