شارپرێس:
ئەندرێس ئینێستای ئیسپانیو یاریزانی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە رەخنەی لەئیدارەی یانەكەی گرت.
ئەندرێس ئینێستا بەهۆی بڕیاری ئیدارەی بەرشەلۆنە بۆ دوورخستنەوەی ئارنستۆ ڤاڵڤێردی راهێنەری رەخنەی لەیانەكەی پێشووی گرت.
ئەو یاریزانە رایگەیاندووە، ئەوەی بەرشەلۆنە بەرانبەر ڤاڵڤێردی كردی دوورە لە رەوشی وەرزشیو لەو بارەوە دەبێت داوای لێبوردن بكات.
شەوی رابردوو یانەی بەرشەلۆنە بڕیاری دوورخستنەوەی ڤاڵڤێردی لەپۆستەكەیدا، ئەوەش بەهۆی ئەنجامە خراپەكانی ئەو راهێنەرە.
هـ ـ ح