توخیل: یاریزانانی پاریس سان جێرمان دەمرن

وەرزش

15/01/2020‌ 277 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تۆماس توخیلی ئەڵمانی‌و راهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان رەخنەی لەكانی یارییەكانی یانەكەی گرت‌و وتی: یاریزانەكان دەمرن.

تۆمار توخیل لەمیانی لێدوانێكی وتیشی: كاتی یارییەكانی پاریس سان جێرمان زۆر درەنگە، بەتایبەتی ئەو یاریانەی لەدەرەوەی یاریگای خۆمانن.

هەروەها وتی: یاریزانەكان بەو هۆیەوە تووشی كەمخەوی دەبن‌و ئەوەش كاریگەری لەسەر ئاستیان دادەنێت، كە بەو هۆیەشەوە دەمرن، تا یارییەك ئەنجامدەدەن.

ئەو باسی لەوەش كرد، بەهۆی درەنگی یارییەكانی یانەی پاریس سان جێرمان، كە سەیری یارییەكان ناكات‌و ئەوەش كاریگەری زۆری دەبێت لەسەر خولی فەرەنسی.

هـ ـ ح