شارپرێس:
یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی رایگەیاند، یاریزانی یانەكەیان مریح دیمیریلبۆ ماوەی حەوت مانگ لەیاریگاكان دووردەكەوێتەوە.
یانەی یۆڤانتۆس راشیگەیاند، بەهۆی پێكانەوە دیمیریل لەیاریگاكان دووردەكەوێتەوە، كە ئێستا نەشتەرگەری بۆ كراوە.
یانەكە ئەوەشی راگەیاند، نەشتەرگەری ئەو یاریزانەی سەركەوتوو بووە، بەڵام پێویستی بەچارەسەرە بۆ ماوەی حەوت مانگ.
بەپێی راگەیەنراوەكەی یانەی یۆڤانتۆس بێت ئەو یاریزانە لەتەواوی یارییەكانی ئەم وەرزە بێبەش دەبێتو لەوەرزی نوێ دەگەڕێتەوە بۆ یاریگاكانو یاریكردن.
هـ ـ ح