تایبەتمەندییەكانی مۆبایلە چەماوەكەی مایكرۆسۆفت

هەمەڕەنگ

13/02/2020‌ 183 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ماڵپەڕەكانی تایبەت بە كاروبارە تەكنەلۆژییەكان و مۆبایلە هۆشمەندەكان، باس لەوە دەكەن مۆبلیلی چەماوەی Surface Duo ، كە لەلایەن كۆمپانیای مایكرۆسۆفتەوە بەرهەمهێنراوە، بەم نزیكانە دەكەوێتە بازاڕەكانی جیهانەوە.

ساڵی رابردوو مایكرۆسۆف ڤیدیۆیەكی لەسەر ئەم مۆبایلە بڵاوكردەوە، بەڵام مۆبایلەكە بەردەست نەبوو، بۆیە زۆرینەی خەڵك وایان دانا ئەو مۆبایلە ڕاستەقینە نییە.

بە پێی ڤیدیۆیەك، كە كۆمپانیاكە بڵاوی كردووەتەوە شاشەی مۆبایلەكە دەتوانێت بەپلەی 90 و 160 و 380 پلە بچەمێتەوە و وەك كتێب، یاخود تابلێتی بچووك بەكاربهێنرێت.

بەپێی زانیارییە دزەپێكراوەكان، مۆبایلەكەی كۆمپانیای مایكرۆسۆف كار بە پرۆسێسەری Qualcomm snapdragon 855  دەكات و خاوەنی كامێرای پێشەوەی فلاشە.

 

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ


بەپەلە