شارپرێس:
نوێنەرى هەدەپە لە هەرێمى کوردستان رایگەیاند، لە مانگەدا کۆنگرەى پارتەکەیان دەبەستن و لایەنە سیاسیەکانى هەرێمیش بانگهێشتى کۆنگرەکە کراون.
موزه‌یه‌ن گونه‌ش هاوسه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی هه‌ده‌په له‌هه‌رێمی كوردستان به شارپرێسى راگەیاند" ئاماده‌كاری به‌رنامه‌ی كۆنگره‌ی چواره‌می هه‌ده‌په ته‌واو بووه كه ڕۆژی 23ی ئه‌م مانگه له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
ئاماژەى بەوەشکرد، سه‌رجه‌م پارت و لایه‌نه سیاسیه‌كانی باشوری كوردستان بۆ کۆنگرەکە بانگهێشتكراون، بەوتەى خۆشى زۆربه‌ی لایەنەکان وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه كەبه‌شداری كۆنگره‌كه ده‌بن.
گونەش باسى لەوە کرد، له‌م كۆنگره‌یه‌دا هاوسه‌رۆكایه‌تی هەدەپە په‌ره‌ی زیاتری پێده‌درێت و به‌رده‌وامیش ده‌بێت، رونیشکردەوە کە زۆربه‌ی ئه‌ندام و به‌رپرسانی ئێستای هه‌ده‌په به‌شداری كۆنگره‌ی چواره‌م دەکەن.
نوێنەرى هەدەپە لە هەرێمى کوردستان، وتیشى"هه‌موو هه‌وڵێكی هەدەپە بۆ ئاشتیه و ده‌یه‌وێت كێشه‌ی گه‌لی كورد به‌ڕێگای ئاشتی چاره‌سه‌ر ببێت، به‌ڵام له‌ئێستادا هیچ ده‌رفه‌تێك له‌ئارادانیه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی گه‌لی كورد به‌ڕێگای دیالۆگ.
هەروەها موزه‌یه‌ن گونه‌ش دەشڵێت، هه‌ڤاڵانی ئێمه له‌زیندان په‌یامی نوسراو بۆ كۆنگره دەنێرن.
هه‌ده‌په ساڵی 2012 دامه‌زراوه و له‌وكاته‌وه تائێستا سێ كۆنگره‌ی ئه‌نجامداوه و زۆربه‌ی هاوسه‌رۆكه‌كانی پێشوی وه‌ك سه‌لاحەدین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسه‌ك دا‌غ و سه‌باحه‌ت تونجه‌ل لەزیندانن، هەدەپە کۆنگرەى سێیەمى کە کۆنگرەى نائاسایی بوو لە مانگى شوباتى 2018 به‌به‌شداری 32 هه‌زار نوێنه‌ر به‌ست و هه‌ریه‌كه له‌په‌روین بوڵدان و سزای ته‌مه‌للی به‌هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په هه‌ڵبژێردران.
ءس.هـ