شارپرێس:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا داوا له‌په‌نابه‌رێكی ئیتاڵیی ته‌مه‌ن 101 ساڵ ده‌كات باوكی وه‌ك شایه‌ت له‌سه‌ر ڕۆژی له‌دایكبونه‌كه‌ی بانگهێشت بكات.
جیۆڤانی پالمێرۆ، هاووڵاتییه‌كی ئیتاڵییه و له‌ساڵی 1966ه‌وه له‌به‌ریتانیایه، له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ده‌یویست بۆ دوای چونه ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا مانه‌وه‌ی نوێ بكاته‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن كارمه‌ندێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیاوه تووشی شۆككراوه به‌وه‌ی داوا له‌پالمێرۆی ته‌مه‌ن 101 ساڵ كراوه باوكی بانگهێشت بكات بۆ شایه‌تیدا له‌سه‌ر ڕۆژی له‌دایكبوونی.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا له‌باره‌ی ئه‌و ڕوداوه‌وه ڕایگه‌یاند، ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌كنیكی بووه و له‌جیاتی ساڵی 1919 كه ساڵی له‌دایكبوونی جیۆڤانییه، ساڵی 2019 خوێندراوه‌ته‌وه.
ڕ . ج