ساڵانە 1.6 ملیۆن كەس دەكوژێت .. مەترسییەكانی خوێ لەسەر تەندروستی مرۆڤ

تەندروستی

15/02/2020‌ 2058 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێكۆڵینەوەی پزیشكی نوێی imperial College لە لەندەن باسی ئەو مەترسیانەی كردووە، كە بەهۆی خواردنی خوێوە لەسەر ژیانی مرۆڤ دروست دەبێت، بەجۆرێك زیادەرەویكردن لەبەكارهێنانی خوێ تا ساڵی ٢٠٢٥ هۆكاری درووستبوونی 26000 نۆرەدڵێ و جەڵتەی مێشك دەبێت.

لێكۆڵەران باسیان لەگرنگی كەمكردنەوەی بەكارهێنانی خوێ كردووە و دەڵێن رۆژانە مرۆڤ ئەوپەڕی دەبێت 6 گرام خوێ بەكاربهێنێت، لەكاتێكدا بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی تر تەنیا 1%ی دانیشتووانی جیهان رۆژانە 5 گرام خوێ دەخۆن، كە ئەوە ئەو بڕە تەندروستەیە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی دەستنیشانی كردووە.

بەپێی لێكۆڵینەوەكە ئەگەری هەیە بەكارهێنانی خوێ تا پێنج ساڵی داهاتوو هۆكاری تووشبوون بێت بە 3800 حاڵەتی شێرپەنجە.

هەروەها دەركەوتووە زیادەرەویكردن لە بەكارهێنانی خوێ ساڵانە دەبێتە هۆی روودانی 1.6 ملیۆن مردنی پێشوەختە لە جیهاندا.

ئەنتۆنی لاڤێرتی پزیشكی سەرپەرشتیار بەسەر لێكۆڵینەوەكەدا دەڵێت: لەهەموو جیهاندا بەڵگەی تەواو بەردەستە، كە لەپێناو تەندوروستییەكی باش و ساغ دەبێت سنوورێك بۆ بەكارهێنانی خوێ و شەكر دابنرێت.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی