شارپرێس:
كەناڵی "Zvezda" ڤیدیۆی ڕاهێنانی بەشێك لە سوپای تایبەتی و سوپای زەمینی وڵاتی ڕوسیای بڵاوكردووەتەوە.
لەڤیدیۆكەدا ڕاهێنانی بەشێك لەتیمی تایبەتی سوپای ڕۆژئاوای ڕوسیا، كە تیمی ئافرەتانیشیان لەگەڵدایە دەردەكەوێت، كە چۆن ڕاهێنان لەسەر چەكە جۆربەجۆر و ئۆتۆمبیلە سەربازییە جۆربەجۆرەكان دەكەن و بەكاریان دەهێنن.
سوپاكە تێیدا ڕاهێنان و هێرشی بەكۆمەڵی تێدایە، كە چۆن ئامادەكاری بكەن بۆ هێرشكردنە سەر بنكە و شوێنەكانی دوژمن.
ئامانج لەم ڕاهێنانانە، بۆ تاقیكردنەوەی ئاستی سەربازەكان و شێوازی شەڕكردنیانە لەكەشوهەوا جیاوازەكاندا، بە تایبەتی لە كاتی بارینی بەفردا.
هەروەها تاقیكردنەوەیانە بۆ ئەوەی بزانرێت چۆن شەڕی تاكەكەسی و كۆمەڵ دەكەن.
ئەو ڕاهێنانە بە بەشداری 500 سەرباز و 30 كەرەستەی جەنگی و فڕۆكەی جەنگی بەڕێوەچوو، هەروەها لە ڤیدیۆكەدا بەهێزی و تۆكمەیی سەربازە ڕوسەكانی تێدا دەردەكەوێت.
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ