ئەنجوومەنی سەركردایەتی هاوسەرۆكەكانی یەكێتی هەڵدەبژێرێت

کوردستان

15/02/2020‌ 3913 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كۆدەبێتەوەو ئامانجی كۆبوونەوەكەش بۆ هەڵبژاردنی هاوسەرۆكەكانییەتی.

ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی ئەمڕۆ شەممە كۆدەبێتەوەو لەكۆبوونەوەكە دەنگدان بۆ هاوسەرۆكانی یەكێتی دەكرێت، كە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ دوو كەس بۆ ئەو پۆستانە هەڵدەبژێرێن.

دوو بەهێزترین كاندید، كە ئەگەر زۆرە هەڵبژێرێن، لاهور شێخ جەنگی‌و بافڵ تاڵەبانی ئەندامانی ئەنجوومەنی سەركردایەتین، كە تائێستا جگە لەو دوو ناوە هیچ كەسێك راینەگەیاندووە خۆی كاندید دەكات بۆ ئەو پۆستە یان نا.

هەفتەی رابردوو ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی دواین كۆبوونەوەی كردو تەواوی پەیڕەوی ناوخۆیی پەسەند كرد، كە لە 77 ماددە پێكهاتووەو بڕیارە بەهەڵبژاردنی هاوسەرۆكانیش كۆتایی بەكارەكانی كۆنگرەی یەكێتی بهێنرێت، كە مانگی دوانزەی رابردوو ئەنجامبدرا.

هـ ـ ح