داواى بە پەلە گەڕانەوەى پێشمەرگە بۆ ناوچە کوردستانیەکانى دەرەوەى هەرێم دەکرێت

کوردستان

19/02/2020‌ 1424 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم سەبارەت بەجموجۆڵەكانی تیرۆریستانی داعش لەناوچە كوردستانییەكان لەڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو  رایگەیاندوە" جموجۆڵەكانی چەكدارانی داعش زیادیكردووەو دەزگا ئەمنییەكانیش وەك پێویست نەیانتوانیوە بەكاری خۆیان هەڵسن لەپێناو پاراستنی سەرو ماڵی هاووڵاتییانداو".

لیژنەکەى پەرلەمانى کوردستان جەختیکردوەتەوە، بەنیگەرانییەكی قووڵەوە لەو روداوانە دەڕوانن و پێویستە هەرچی زووە هێزی پێشمەرگەی كوردستان بگەڕێنەوە ئەو ناوچانە.

راگەیەندراوی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم لەپەرلەمانی كوردستان
لەماوەی چەند رۆژی رابردوو جموجۆڵەكانی چەكدارانی داعش لەناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستاندا زیادی كردووەو دەزگا ئەمنییەكانیش وەك پێویست نەیانتوانیوە بەكاری خۆیان هەڵسن لەپێناو پاراستنی سەرو ماڵی هاووڵاتییاندا، ئێمە وەكو لیژنەی ناوچە كوردستانییەكان بەنیگەرانییەكی قووڵەوە لەو روداوانە دەڕوانین و پرسەو سەرەخۆشی خۆشمان ئاڕاستەی كەسوكاری ئەو شەهیدانە دەكەین كە بوونە قوربانی دەستی ئەم گرووپە تیرۆریستانە.
لەپێناو گەڕانەوەی ئارامی بۆ ئەو ناوچانە پێویستە هەرچی زووە هێزی پێشمەرگەی كوردستان بگەڕێنەوە ئەو ناوچانە، دەزگا ئەمنییەكانی ئەو ناوچانەش لێكۆڵینەوە لەو رووداوانە بكەن و تاوانبارانیش بەسزای دادپەروەرانەی خۆیان بگەیەنن.
لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم لەپەرلەمان
١٩ی شوباتی ٢٠٢٠

س.هـ