كۆرۆنا یاری ئەنتەرمیلان‌و سامپەدۆریای هەڵوەشاندەوە

وەرزش

23/02/2020‌ 99 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حكومەتی ئیتالیا شەوی یەك شەممە بڕیاریدا تەواوی چالاكییە وەرزشییەكانی وڵاتەكەی رابگرێت، ئەوەش بەهۆی مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

جۆزیبی كۆنتی سەرۆك وەزیرانی ئیتالیا لەكۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ئەو بڕیارەیداوەو راشیگەیاندووە، دەبێـت رێكاری پێویست بگیرێتە بەر بۆ رێگری لەبڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە.

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیار بوو یاری ئەنتەرمیلان‌و سامپەدۆریا لەخولی ئیتالی بەرێوەچێت، بەڵام یارییەكە بەو هۆیەوە دواخرا.

هـ ـ ح