ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی

کوردستان

23/02/2020‌ 1972 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پرۆگرامی حیزب بەسەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كۆتاییهات‌و ناوەڕۆكەكەی خرایەڕوو.
 
لەو بارەوە مستەفا چاوڕەش ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی لەمیانی لێدوانی بۆ میدیاكانی حیزبەكەی رایگەیاند: لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆدا پرۆگرامی حیزب لە لایەن ئەنجوومەنی سەركردایەتییەوە بەكۆی دەنگ پەسەندكرا.

مستەفا چاوڕەش راشیگەیاند، كۆبوونەوەكەدا راپۆرتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی سەبارەت بە كۆنگرەی چوار پەسەندكراوە. 

ئاماژەی بەوەشدا سبەینێ بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی بەسەرۆكایەتی وەفدێكی باڵا سەردانی شاری هەولێر دەكات بۆ بەشداریكردنی لەكۆبوونەوەیەكی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان.