لەدەستدانی ئیدلیب.. گرەوە دۆڕاوەكانی ئەردۆغان لە سوریا

مەلەفی تایبەت

26/02/2020‌ 3271 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گیفۆرگ میرزایان لە گۆڤاری (ئیسكپرت ئۆنلاین) راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە.

بەپێی راپۆرتەكە، ئەنقەرە لە چارەسەركردنی كێشەكانی ئیدلبدا شكستی هێناوە، (كە تەنیا خۆی نابینێتەوە لە دووبارە بڵاوەپێكردنی هیزەكانی ئەسەد بۆ ئەو شوێنانەی لە دیسەمبەردا دەستی بەسەردا گرتبوو، بەڵكو لە وەستانی هێرشەكانی سوریا و دیاریكردنی ئەو هیڵە نوێیەی لەسەر بنەمای دۆخەكەدا هاتبوە ئاراوە)، ئەویش لە میانی دانوستانەكانی لە گەڵ مۆسكۆدا.

بەم شێوەیە، سەرۆكی توركیا دوا كارتی خۆی فڕێدایە سەر مێزەكە- ئەویش هەڕەشەكردن بوو بە دەستپیكردنی شەڕ، بەمەش ئەردۆغان هەوڵی ترساندنی سورییەكان دەدات، سەرەڕای هەڕەشەی ئەگەڕی پچڕاندنی پەیوەندیەكانی لەگەڵ روسیا.

بەڵام، بۆ بێ بەختی ئەردۆغان، ئەمڕۆ نە ئامانجی یەكەم بەدەست دەهێنێت نە دووەم. ئەسەد لای خۆیەوە ئامادەیی دەربڕیوە بۆ بەردەوام بوون لەسەر هێرشەكانی، مۆسكۆش گوێ بەباجی بڕینی پەیوەندییەكان نادات ( بۆ نموونە لە میانی چاوپێكەوتنەكەی وەزیری بەرگری سێرگی شویگۆ دەردەكەوێت لەگەڵ دوژمنەكەی توركیا خەلیفە حەفتەر)، سەرەرای ئەوەش ئەگەری سیناریۆكەی ئەنقەرەی لەسوریا بە خراپترین سیناریۆ لە قەڵەمدا. 

ئەوەشی خستە روو، ئەگەر بێت و توركیا هێرش ئەنجام بدات، تەنیا رووبەرووی سوپای سوریاو ئێران نابێتەوە، بەڵكو هێزەكانی روسیاش دێنە سەر خەت.

لێرەدا، ئەردۆغان خۆی لە دۆخێكی خراپدا دەبینێتەوە، ئەگەر بێت و لە ئیدلب جەنگ دەست پێنەكات و رادەستی ئەسەدی بكات، ئەوا زۆر شت لە دەست دەدات، بۆ نموونە، جەماوەرەكەی، ئەو كات نەتەوەپەرستەكانی توركیا تۆمەتباری دەكەن بە لاوازی و دەست بەرداربوون لە بەرزە فڕیەكانی.

ئەگەر بێت و هێرشەكەشی دەست پێ بكات لەو پارێزگایەدا، ئەوا زۆر شت نادۆڕێنێ، بەڵكو هەموو شتی لەدەست دەچێت، واتە دەسەڵاتەكەی، رەنگیشە ژیانی لەسەر دابنێت. 

دەكرێت سوپای توركیا بتوانێ شكست بە هێزەكانی سوریا بهێنێت، بەڵام توانای ئەوەی نییە رووبەرووی هاوپەیمانی سوریا و ئێران و روسیا ببێتەوە لەسەر خاكی ئەو وڵاتە. ئەردۆغان دوای ئەوەی دەچێتە جەنگەوە سەدان كوژراوی بۆ دەڕواتەوە، سەرەڕای دابەزینی ئاستی جەماوەریەكەی.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا