چەند وێستگەیەكی ژیانی حوسنی موبارەك

جیهان

27/02/2020‌ 1247 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پاش ئەوەی لە ژووری چاودێری نەستەرگەریدا، چارەسەری وەردەگرت، حوسنی موبارەك سەرۆكی پێشووی وڵاتی میسر، لە تەمەنی 91 ساڵیدا، لە بەیانی ڕۆژی سێشەمی فێبریوەری كۆچی دوایی كرد.

چەند وێستگەیەك لە ژیانی حوسنی موبارەك:
4 ی 5 ی 1928: حوسنی موبارەك لەپارێزگای مەنەوفییە لە دایك بووە.
1950: پەیوەندی بە هێزی ئاسمانیی میسرەوە كردووە
1972: بووە بە سەركردەی هێزە ئاسمانییەكانی میسر
1978: دیاری كرا بۆ سەركردایەتی حیزبی نەتەوی دیموكراتی، لەو كاتەدا ئەنوەر سادات سەرۆكی وڵات بوو
ئۆكتۆبەری 1981: دوای ئەوەی ئەنوەر سادات بە دەستی توندڕەوەكان تیرۆر كرا، موبارەك بە سەرۆكی میسر هەڵبژێردرا.
فێبریوەری 2011: دوای 30 ساڵ لە دەسەڵاتداری، لە ژێر كاریگەری شەقامی میسریدا موبارەك ناچاركرا واز لە دەسەڵات بهێنێت
جونی 2012: بڕیاری زیتندانی هەتاهەتایی بۆ مۆبارەك دەركرا بە تۆمەتی كوشتنی 830 خۆپیشاندەر
نۆڤەمبەری 2014: دادگایەك ئازادكردن و بێگوناهیی موبارەكی ڕاگەیاند، بەڵام لەلایەن چەند سكاڵاكەرێكەوە تانە لە بڕیارەكە درا
جەنیوەری 2016: دادگا بڕیاری زیندانیكردنی 3 ساڵی بەسەر موبارەك و هەردوو كوڕەكەی جەمال و عەلا دەركرد كە تۆمەتی گەندەڵییەك كە لە میدیاكان بە كۆشكی سەرۆكایەتی ناسرا
مارسی 2017: موبارەك بە شێوەیەكی فەڕمی لە كەیسی كوشتنی خۆپیشاندەران بێتاوان دەرچوو، لە زیندان و نەخۆشخانەی سەربازی قاهیرە هێنرایە دەرێ، كە بە هۆی نالەباری تەندروستییەوە، لە ساڵی 2011 ەوە لەوێ هێڵرابۆیەوە
فێبریوەری 2020: مردنی موبارەك لە نەخۆشخانەیەكی سەربازی لە قاهیرە

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ