ڤایرۆسی كۆرۆنا لەهەڵبژاردنەكەی ئەمریكا دەباتەوە

ڕاپۆرت

19/03/2020‌ 1129 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سیرگی گۆریانۆف لە گۆڤاری (فزغلیاد) راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی سەركەوتنی وڵاتە ستەمكارەكان بەسەر رۆژئاوای دیموكراتیدا، ئەویش لە توانایاندا بەرانبەر رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

بەپێی راپۆرتەكە، سەرۆكی پەیمانگەی لێكۆڵینەوەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (یفگینی ساتانوفسكی) دەڵێت: ڤایرۆسی كۆرۆنا لە تاقیكردنەوەیەكی نوێ دەچێت، ئەگەر پێشبینی نەكراویش بێت بۆ ئەو وڵاتانەی تێیدا بڵاوبووەتەوە، بۆ ئەوەی توانای دامەزراوە حكومییەكان و سیستەمە گشتییەكانیان بزانرێت.

ئاماژەی بەوەش كردووە ئەو وڵاتانەی خاوەن رێكخستنێكی تۆكمەی دانیشتوانن و دەسەڵاتێكی مەركەزییان هەیە، بەتایبەتی لە ئاسیا و زەریای هێمن، لەبەرپێگرتنی پەتاكەدا زیاتر دەتوانن سەركەوتو بن، هەروەها ئەو وڵاتانەی بچووك و سەركوتكەرن، یان خاوەنی دەزگای توندوڵ و چەوسێنەرن، بەشێوەیەكی باشتر دەتوانن مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدا بكەن.

ساتانوفسكی نووسیویەتی: بە نسبەت ئەوروپاوە، رێكەوتنەكانی شینگن و سنووری كراوە، ژیانێكی خۆشی بەرهەمهێناوە، دوای ئەوە، هەرچی پەیوەندی بە پاراستنی مافی تاكەوە هەیە شتێكی ناوازەیە، هەتا ئەوە دەردەكەوێت رێگە نادات ئەوانەی سەردانی نەخۆشخانە دەكەن رێژەكەیان سنوردار بكرێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوە كردووە هەڵمەتی هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا بە چالاكییەكی فراوانی گشتی دادەنرێت لەسەرجەم وڵاتەكە لەگەڵ تەوقە كردنی كاندیدەكان لەگەڵ هەزارەها دەنگدەر، سەرجەم كاندیدەكانیش تەمەنیان هەڵكشاوەو لە بازنەی مەترسیدان.

بەدوریش نازانرێت سەركەوتوو لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئایندەدا ڤایرۆسی كۆرۆنا بێت، بەلای كەمەوە هەلی بەشداربووان لە  پێشبڕكێكەدا زۆر كەمترە لە هەلی نەوەكانیان لە راگەیاندنی ئەنجامەكاندا.

ساتانوفسكی تێبینی ئەوەی كردوە نەبوونی حاڵەتی ترس لە روسیا، دەگەڕێتەوە بۆ ئەزموونی كارەساتە مەزنەكان و تا ئێستاش لە بیریاندا ماوەتەوە، بە شێوەیەكە وەڵامی هەر بریندارێك نادرێتەوە.

هەرچی دۆخی پزیشكییە، زۆر خراپترە لەوەی مەبەستە، بەڵام زۆر باشترە لەوەی ئێستا لە ئەمریكادا هەیە، ئەوەی چەندین دەیەیە چاكسازەكانی روسیا دەیانەوێت بیگەنێت، بەڵام نەیانتوانی تا كۆتایی تێكی بدەن. 

دۆخی كۆنترۆڵكردنی هەڵوێستە روگیرەكان لای روسیا زۆر باشترە، ئەوەشی پەیوەستە بە ئاسودەیی و گۆی پێ نەدانەوە بە تەواوەتی بەدەست دەهێنرێت.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا