حكومەتی عێراق لەژێر ئاوازی خۆپیشاندانەكاندا پێكدەهێنرێت

ڕاپۆرت

22/03/2020‌ 832 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ناونیشانی راپۆرتێكە لە گۆڤاری (نیزافیسیمایا غازیتا) بڵاوكراوەتەوە دەربارەی هەلەكانی زروفی لە پێكهێنانی حكومەتی عێراقدا لە ژێر باكگراوندی مێژووی سیاسی و ئەمنی و ئەو پەتایەی وڵاتی گرتووەتەوە.

بەپێی راپۆرتەكە، تەلەفزیۆنی حكومەتی عێراقی بریارەكەی بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری راگەیاند بە راسپاردنی عەدنان زروفی سەرۆكی ئیئتلافی (نەسر) ی 54 ساڵ تا حكومەتی عێراق پێكبهێنێت، كە راسپاردنەكە بریتییە لەوە كاندیدەكانی بۆ پۆستی وەزارەتەكان لە ماوەی 30 رۆژدا پێشكەش بكات.

هەر بەپێی راپۆرتەكە، ئەم جوڵەیە هەوڵی دووەمە لە سەرەتای ئەمساڵ و سێیەمە لە نۆڤەمبەری رابردووەوە بۆ دەرچوون لە قەیرانە سیاسییە ناوخۆییەكە، كە چەندین مانگە خۆپیشاندانی دژ بەرپا كراوە.

پرسیاری سەرەكی لەسەر ئەجیندای رۆژ لە عێراق ئەوەیە، عەدنان زروفی بەپێچەوانەوەی پێش خۆی، كە ئەندامانی پەرلەمانی سونەو شیعە دەنگیان پێنەدا، ئایا دەتوانێت پشتیوانی ئەندامانی سەر بە مەزهەبەكەی خۆی بەد‌ەست بێنێت. 

ئەگەر لە میانی كاردانەوەی یەكەمی ئەندامە شیعەكانی پەرلەمان بریار بدەین، ئاسان نییە، لەو بارەوە پێگەی كوردستان باسی لەوە كردووە هاوپەیمانی گەورەی شیعە (فەتح) كاندید كردنی زروفی رەتكردووەتەوە و راسپاردنەكەی بە نادەستوری لە قەلەمداوە. 

دوای هاوپەیمانێتی فەتح، كە زۆربەی سەركردەی میلشیا شیعەكان لەخۆ دەگرێت و ئێران پشتیوانیان دەكات زۆربەی حیزب و جولانەوە شیعەكانی تریش رەخنەیان لەسەرۆكی وڵات و سەرۆك وەزیرانی نوێ گرت.

ژمارەیەك لە شارەزایانی ناوخۆ بە دوری دەزانن بەشداربووانی خۆپیشاندانەكانی عێراق كاندید كردنی زروفی پەسەند بكەن، هەروەك دەزانرێت، ئەوان هیچ كەسایەتییەك قبووڵ ناكەن پەیوەندی بە حیزبە سیاسیەكانەوە هەبێت، سەرەرای ئەمەش، دوو دۆخی تر دژی زروفی لەكاردان، ناسنامەی دوولایەنی، ئەمریكی و عێراقی، پێش ئەوەش هاوكاری ئیدارەی داگیركاری ئەمریكای كردوە لەو وڵاتە.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا