فوئاد حوسێن بڕیاری خەرجكردنی موچەی فەرمانبەرانی عێراق‌و هەرێمی دەركرد

کوردستان

23/03/2020‌ 4632 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایكرد، فوئاد حوسێن وەزیری دارایی عێراق بڕیاری خەرجكردنی موچەی مانگی سێی دەركردووە.

بەشیر حەداد لەمیانی لێدوانێكی ئاشكراشیكرد، دوای دەركردنی بڕیارەكە، وەزارەتی دارایی بانكەكان ئاگاداردەكاتەوە، كە بەپێی رێكاری پێویست دەست بەدابەشكردنی موچە بكەن.

جێگری سەرۆكی پەرلەمان لەلێدوانەكەی باسی لەوەش كرد، كە بەهۆی رێكارەكانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لەكاتی دابەشكردنی موچەش رێكاری پێویست دەگیرێتە بەر.

ئەمە لەكاتێكدایە، مانگی رابردوو بەغدا درەنگ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی نارد، لەو بارەوە بەشیر حەداد وتی: هیچ كێشەیەك نییەو وەزیری دارایی بڕیاری خەرجكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمیشی داوەو بەم نزیكانە خەرج دەكرێت.

هـ ـ ح