ساڵی ئاگركەوتنەوە و لافاو دەردە كوشندەكانە؟

لە میدیاکانەوە

25/03/2020‌ 1746 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: لوقمان غەفوور
دەشێت پێشبینییەكانی رۆژژمێری توركی كۆن، كە توركەكان بەكاریان هێناوە پێش 2 هەزار ساڵ لەمەوبەر راست دەرچێت، كە هێرشی كوللە و ئاگركەوتنەوەو بوومەلەرزە و دەردە كوشندەكان بێت‌و بەپێی رۆژژمێرەكە ساڵی 2020 ساڵی جرجە.

بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی دیترۆیت رۆژی 23ی ئادار، رۆژژمێری توركی، كە بە "رۆژژمێری توركی ئاژەڵان 12" ناسراوە و لە 209 ی پێش زاینی بەكارهاتووە و لە لایەن توركەكانەوە لە ئاسیای ناوەڕاست.


لە رۆژژمێرەكەدا، 12 ئاژەڵی جیاواز دیاریكراوە، كە نوێنەرایەتی ساڵەكان دەكات، ناوی ساڵەكان دەسوڕێتەوە بەشێوەی خولەگەیی كە، جرج، مانگا، پڵنگ، كەروێشك، ماسی، مار، ئەسپ، مەڕ، مەیمون، مریشك، سەگ و بەراز-ی تێدایە، كە ساڵی 2020 دەكەوێتە بەر ساڵی جرج.

ئۆزۆگان تورك توێژەری مێژوویی لە شاری ئەرزەروم لە خۆرهەڵاتی توركیا كاری توێژینەوەیی دەكات لەسەر بەكارهێنانی رۆژژمێری توركی لە لایەن توركە دێرینەكان و شارستانییە كۆنەكانی ئاسیا. 

ئەو دەڵێت: پێشبینییەكانی رۆژمێرەكە سەرنجڕاكێشە، ئاماژە بە ژمارەیەكی زۆر لە پێشبینییەكانی ساڵی 2020 دەكات، كە روویانداوە وەك بارینی كوللە لە ئێران و چەند ناوچەیەك، ئاگركەوتنەوەی گەورە لە ئوسترالیا و بومەلەرزەی توندی ئێلەزێگ لە توركیا و كۆرۆنا ڤایرۆس لە چین و بڵاوبوونەوەی.

ئەم توێژەرە ئاماژە بەوە دەدات وێرای ئەوانەی روویانداوە لەسەرەتای 2020، رۆژژمێرەكە پێشبینی وایە خوێنڕێژییەكی گەورە روودەدات لە باكووری رۆژئاوای ئەفریقا و دەوروبەریی و زیانێكی زۆر بەر جیهان دەكەوێت بەهۆی لافا و باران، كە دەبێتە هۆی بڵاوبونەوەی دزی و تاڵانی لەو ناوچانە لە نیوەی دووەمی ساڵ. 

هەروەها ئەو دەڵێت: لە دوای كۆرۆنا ڤایرۆس، باران و لافا و زۆربەی ناوچەكان دەگرێتەوە، كە ئومێد دەكەین روونەدات.

بەپێی رۆژژمێرەكە دەردێكی تری هاوشێوەی كۆرۆنا ڤایرۆس، بڵاودەبێتەوە كە (هەوكردنی سییەكانە) نیشانەكانی دەردەكە لەرز و تا و كۆكە و تەنگەنەفەسی و لەكاركەوتنی دڵی لەگەڵە، كە بەئازارەوە خەڵك دەكوژێت، ئاماژەی بەوەش داوە چارەسەری ئەم نەخۆشییە رووەكی (ئۆدی هندی) دەبێت، كە ناوە باوەكەی (كۆستی بەحری).

هەروەها ئۆزۆگان تورك-ی توێژەر ئاماژە بەوە دەدات، كە بەدرێژایی مێژوو بەشی زۆری پێشبینییەكانی رۆژژمێری توركی هاتوونەتە دی و تەنانەت ئەوروپییەكان سودیان لێوەرگرتووە بەپێی توانا كەڵكیان لێوەرگرتووە بۆ خۆئامادەكاری بۆ رووبەرووبوونەوە.