تەنیا 24 سەعات.. مردنی 143 كەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لەئێران

جیهان

25/03/2020‌ 198 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دكتۆر "كیانووش جیهانپوور" وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئەمڕۆ 4 شەممە رایگەیاند، لەدوێنێوە تا ئەمڕۆ (24 سەعات) 2206 تووشبووی دڵنیایی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەئێران تۆمار كراوە و كۆی گشتی تووشبووان بەڤایرۆسەكەش، بۆ 27017 كەس لەوڵاتدا بەرزبووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، بەگشتی لەماوەی 24 سەعاتی ڕابردوودا 143 كەس بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە و كۆی گشتی كۆچكردووانی ڤایرۆسەكە لەئاستی وڵات بە  2077 كەس گەشتووە.

جیهانپور لەبارەی ئاماری چاكبووان لەڤایرۆسی كۆرۆنا لەئێران ڕایگەیاند، 9625 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووەو چاكبوونەتەوەو داوای لەهاووڵاتییانی وڵاتەكەی كرد، زیاتر پابەندی ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی و ناوەندە تەندروستییەكان لە وڵاتدا بن.

جیهانپوور هەروەها جەختیشیكردەوە، بۆ ڕێگری كردن لە تەشەنە نەسەندنی زیاتری ڤایرۆسەكە، خەڵك با پەیوەندی بە سیستەمی پەیوەندیكردنی تایبەت بە نەخۆشانی كۆرۆنا كە بەهۆی سایتێكەوەیە بكەن، تا زانیاری پێویست لە چۆنیەتی دۆخیان و نەخۆشكەوتنیان بزانن و ڕێنمایی بكرێن.

ڕونیشكردەوە،  تا ئێستا نزیكەی47 ملیۆن كەس لەئێران سیڤی دۆخی تەندروستیان لە تووشبوون یان تووشنەبوونیان بە كۆرۆنا لەڕێگەی ناوەندە تەندروستییەكان و سایتی دامەزاراوی زانیاری و ڕێنمایی وەرگرتنەوە بۆ كراوە.
   
وەرگێڕان: یاسین نادر


بەپەلە