ئێران هۆشداری دەدات لە شەپۆلى دووەمى بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا

جیهان

25/03/2020‌ 482 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وتەبێژی حکومەتی ئێران جەختیکردەوە، وڵاتەکەی رووبەڕووی شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێتەوە بەهۆی کەمتەرخەمی هاوڵاتیان و پابەند نەبوونیان بە رێنماییەکانەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە عەلی رەبیعی وتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاند، بەداخەوە هەندێك لە ئێرانییەکان ئامۆژگارییەکانی وەزارەتی تەندروستیان فەرامۆشکرد و لە جەژنی نەورۆزدا گەشتیان کرد، ئەمەش رەنگە شەپۆلێکی نوێ ڤایرۆسی کۆرۆنا دروست بکات.

رەبیعی ئاماژەى بەوەشکرد، هەموو گەشتێك قەدەغەیە و سەرپێچیکردن سزای یاسایی لەسەرە، داواشى لە هاوڵاتیانى وڵاتەکەى کرد گەشتەکانیان لەناوخۆو دەرەوەى ئیران رابگرن و لە ماڵەکانیان بمێننەوە.

 

هەروەها رەبیعى هۆشدارى دا ئەگەر چوونە دەرو گەشتەکانى هاولاتیان بەردەوام بێت ئەوا شەپۆلى دووەمى کۆرۆنا روو لە وڵاتەکەى دەکات.

 

بەپیی دواین ئامار تا ئێستا لە ئێران زیاتر لە 27 هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ژمارەی گیان لەدەستدانیش دوو هەزار و 77 کەسە.

س.هـ