قایمقامیەتی هەولێر داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی هاوڵاتیان ده‌كات

کوردستان

25/03/2020‌ 571 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
قایمقامیەتی هەولێر داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی هاوڵاتیان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت،  بەهیچ شێوەیەك سەردانی دیوانی قایمقامیەت نەكەن.

قایمقامیەتی قه‌زای ناوه‌ندی پارێزگای هەولێر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، "داواکارین بەھیچ شێوەیەك سەردانی دیوانی قایمقامیەتەکەمان نەکەن بۆ مەبەستی داواکاری رێگاپێدان بۆ ھاتووچۆکردن، لە بەرئەوەی سەرجەم ڕێگاپێدانەکان ڕاگیراون".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، "تەنھا ئەو کەسانە دەتوانن ھاتووچۆبکەن کە لە رێنماییەکانی (ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر) لە رێکەوتی (25-3-2020) رێگاپێدراون و پێویستیان بەھیچ ڕێگاپێدانێکی دیكە نیە".

بەپەلە