شارپرێس:
بەرپرسانی زنجیرە كارتۆنی سیمپسۆن Simpson ئاشكرایانكرد، كە ئارەزوویان لەوەیە شازادە هاری و مێگان ماركڵی هاوژینی لە زنجیرەكەدا و بەدەنگی خۆیانەوە بەشداری پێبكەن.
بەڕێوبەر و بەرهەمهێنی پرۆگرامی ئال جین لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ ڕادیۆ تایمز باسی لەگریمانەی بەشداری پێكردنی شازادە هاری و مێگان كردووە بۆ ڕۆڵبیینینی كامیۆ (كامیۆ كەسێكی ناسراوە، كە بە خێرایی ڕۆڵێك دەبینێت، ڕۆڵەكە دەكرێت بینراو، یان بیستراو بێت، بە زۆریش دەبێت كەسانی ناسراو ڕۆڵەكە ببینن).
بەڕێوبەرەكە وتیشی: ئەگەر مێگان بیرۆكەكەی بە دڵ بێت، پێویستە پەیوەندیم پێوە بكات.
بەڕێوبەری زنجیرەكە هەروەها وتی: بیستومانە هاری و مێگان ویستی خوێندنەوەی تێبینی دەنگییان هەیە و پێشتر نیازی ئەوەیان هەبووە لە كارێكی خێرخوازیدا دەنگی خۆیان بەكاربهێنن، بۆیە ئەگەر ئەم دیمانەیەی ئێمەیان بینیوە، پێویستە پەیوەندیمان پێوە بكەن.
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ