چۆن خوێن بەكاردەهێنرێت بۆ چارەسەری كۆرۆنای نوێ؟

تەندروستی

26/03/2020‌ 633 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە سایەی نەبووونی دەرمان و ڤاكسینی تایبەت بە كۆرۆنا، بیر لە چەندین رێگا دەكرێتەوە بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكانی ئەو پەتا ڤایڕۆسییە. 

دواهەمینیان ئەوەیە، كە لە ئەمریكا بڕیاری لێدراوە، ئەویش بە بەكارهێنانی خوێنی كەسانێك، كە كۆرۆنایان گرتووە و زاڵبوون بەسەریدا و چاكبوونەتەوە.

كاتێك كەسێك تووشی ڤایڕۆسێك دەبێت، جەستەی بەرگری لەدژی پەیدادەكات لە رێگای دژەتەنەوە، كە تەنۆلكەی پڕۆتینین و تایبەتن بە ناسینەوە و پەلاماردانەوەی ڤایرۆسەكە لەباری گەڕانەوەی بۆ ناو جەستەی ئەو كەسەی جاری پێشووتر تووشی بووە.

بۆیە بڕیاردراوە خوێنی كەسانی چاكبووەوە لە كۆرۆنا وەربگیرێت، سوود لە دژەتەنەكانیان وەربگیرێت بۆ ئەو كەسانەی بەسەختی كۆرۆنایان گرتووە، تا یارمەتی جەستەی ئەوانیش بدات بەكارایی پەلاماری ڤایرۆسەكە بدەن و لەناویببەن.

ئەمانەی خوارەوە مەرجەكانی دەزگای خۆراك و دەرمانی ئەمریكا "FDA"ن بۆ بەخشین و وەگرتنی خوێن بۆ چارەسەری كۆرۆنا.

ئەو كەسەی پلازمای خوێن دەبەخشێت دەبێت چ مەرجێكی تێدابێت؟
تووشبووی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID19) بووبێت، كە لە تاقیگە بە پشكنینی تایبەت پشتڕاستكرابێتەوە.

نەخۆشەكە چاكبووبێتەوە لانی كەم ١٤ رۆژ پێش بەخشینی پلازما.

دەبێت پشكینی ئێستاش لە تاقیگەدا بۆ كۆڤید١٩ نێگەتیڤ بێت لە هەریەك لەو نموونەیەی لە لووت یان خوێن وەردەگیرێت.

ناساندنی دژەتەنی دژی ڤایرۆسی سارس-كۆڤ-٢ لە تاقیگە.

ئەو كەسەی پلاسما وەردەگرێت، دەبێت چ مەرجێكی تێدابێت؟
لەڕێی پشكنینی تاقیگەیی پشتڕاستكرابێتەوە، كە نەخۆشیی كۆڤید١٩ی هەیە.

بەتووندی نەخۆشییەكەی گرتبێت و لە چاودێریی چڕ خەوێنرابێت.

نیشانەكانی حاڵەتی تووند و لەناكاو، وەك؛
هەناسەتووندی
خێرایی هەناسەدان ≥ ٣٠ هەناسە\ خولەك
تێریی ئۆكسجینی خوێن ≤ ٩٠%
نیمچەپەستانی ئۆكسجینی خوێنبەری بۆ رێژەی ئۆكسجینی هەڵمژراو < ٣٠٠، و \ یان
دەڵاندنی سییەكان > ٥٠ %

نەخۆشیی مەترسیدار، كە ژیان بخاتە مەترسییەوە وەك؛
پەككەوتنی رێڕەوی هەناسەدان
شۆكی پەیوەست بە هەوكردنی مەترسیداری مایكڕۆبی (سێپتیك)
فرەسستیی ئەندامەكانی لەش
دەبێت پلاسما وەرگر قایلبێت بە وەرگرتنی چارەسەرەكە

ئامادەكردن: عیسا عەبدولڕەحمان
پزیشكی دەرمانساز لە دامەزراوەی كۆنترۆڵی جۆریی دەرمان


بەپەلە