سەباح هەورامی: پێشنیارمان بۆ حكومەت كردووە تا 15/4 قەدەغەكردنی هاتوچۆ بەم شێوە چڕەی ئێستا بەردەوام بێت

کوردستان

26/03/2020‌ 867 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دكتۆر سەباح نەسرەدین هەورامی بەڕێوەبەرو گشتی تەندروستی سلێمانی دەڵێت: پێشنیارمان بۆ حوكمەت كردووە تا 15/4 كەرەنتین و قەدەغەكردنی هاتوچۆ بەم شێوە چڕەی ئێستا بەردەوام بێت.

سەباح هەورامی دەشڵێت: دەبێت ڕێگای هاتوچۆ بگیرێت بەم شێوەیەی ئێستا كە هەیە، لەدوای 15/4ەوە بەقۆناغ ژیان دەست پێبكرێتەوە.

ئەو قسانەی بەرێوەبەری تەندروستی سلێمانی لەمیانی گفتوگۆیەكی بووە لەگەڵ دەنگی ئەمریكاو باسی لەرێگری‌و بیانووەكانی حكومەتیش بۆ دابەشكردنی موچە كردووە.

لەو بارەوە دەڵێت: ئەگەر حكومەت داوا لە ئێمە بكات ئێمە ڕێوشوێنی تەندروستیان دەدەینێ چۆن موچە دابەشبكات و لەڕووی هونەرییەوە پێم وانییە ئەركێكی قورس بێت ئەگەر مەبەستیان بێت دەتوانن جێبەجێیبكەن تا قەدەغەكردنی هاتوچۆ نەبێتە ڕێگری دابەشكردنی موچە.

هەروەها دەڵێت: ئەو قسانە ڕاست نین دەڵێن جیاوازی دەكرێت لە نێوان سلێمانی و هەولێر، ئەو كەسانەی ئەو قسانە دەكەن هیچ پەیوەندییان بەناوەندەكانی تەندروستییەوە نییە، ئیشی ئەوانیش نییە. 

هەورامی ئاماژە بەوەش دەكات، بەپێی هەموو پێوەرە زانستییەكان سلێمانی ئەو شارەیە دەبێت زۆرترین حاڵەتی تێدا ڕووبدات لەتووشبوون بە كۆرۆنا.

هـ ـ ح