ئەمریكا سزای 20 كەسایەتی عێراق دەدات‌و كەسانی پلە باڵاشیان تێدایە

عیراق

28/03/2020‌ 2695 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەمریكا سزای 20 كەسایەتی سیاسی عێراقی دەدات، كە كەسانی پلەباڵای سیاسیان تێدایە.

ئەمریكا ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، سوای 20 كەسایەتی عێراقی دەدەین، كە لەرووی داراییەوە هاوكاری كارەكانی سوپای پاسدارانی ئێرانیان كردووە.

لەو بارەوە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا مۆرگان ئۆرتاگۆس رایگەیاندووە، ئەو كەسانەی سزا دەدرێن، كەسانی دیاری عێراقین، كە هاوكاری سوپای قودسی ئێرانی‌و سوپای پاسدارانی ئەو وڵاتەیان كردووە.

هەروەها رایگەیاندووە، ئەو كەسانە جگە لەهاوكاری سوپای پاسدارانی ئێران، هاوكاری گروپە چەكدارییەكانی تری وەك حیزبوڵڵایان كردووە، بۆیە سزایان بەسەردا دەسەپێنن.

وەزارەتەكە تائێستا ناوی ئەو كەسانەی بڵاونەكردووەتەوەو بڕیارە بەم نزیكانە لەلیستێك ناوەكان رابگەیەنێت.

هـ ـ ح