ئاماری نوێی توووشبووانی كۆرۆنا لەئێران

جیهان

29/03/2020‌ 752 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
د. كیانووش جیهانپوور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند، لەدوێنێوە تا ئەمڕۆ (24 سەعات) 2901 تووشبووی دڵنیایی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەئێران تۆماركراوە و كۆی گشتی تووشبووان بەڤایرۆسەكەش، بۆ 38.309 كەس لەوڵاتدا بەرزبووەتەوە.

ئەو راشیگەیاند، كە بەگشتی لەماوەی 24 سەعاتی ڕابردوودا 123 كەس بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە و كۆی گشتی كۆچكردووانی ڤایرۆسەكەش لەئاستی وڵات بە 2640 كەس گەشتووە.

جیهانپور لەبارەی ئاماری چاكبووان لەڤایرۆسی كۆرۆنا لەئێران ڕایگەیاند، 12.39 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووەو چاكبوونەتەوە.

هەروەك ڕوونیشیكردەوە، نزیكەی 3467 بەهۆی دۆخی ناجیگیریان لەمتووشبوونیان بەڤایرۆسەكە لەبەشی چاودێری چڕدا خەوێنراون و هەر ئان و ساتێك ڕەنگە یەكیك لەوان گیانی خۆی لەدەستبدات، بۆیە داواكار و تكاكارین هاونیشتمانیان زیاتر پابەند بن، تا دۆخی لەمە خراپتر ڕووبەڕووی وڵاتمان نەبێتەوە و بەرەو قۆناغێكی تر لە كونتڕۆڵكردنی هەنگاو بنێین.

وەرگێڕان: یاسین نادر