چی لە پشت هێرشە نوێیەكەی ئەنقەرەوەیە بۆ سەر برۆكسیڵ؟

مەلەفی تایبەت

30/03/2020‌ 2149 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری " ئۆراسیا ئیكسپرت" راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی لاوازی یەكێتی ئەوروپا لە بەرانبەر توركیا و زیادەڕۆییەكانی رەجەب تەیب ئەردۆغان.

بەپێی راپۆرتەكە، دروستبوونی قەیرانی كۆچبەران بە یەكێتی ئەوروپا بەهۆی شەڕە بەردەوامەكانی سوریا و شلەژانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشێوەیەكی گشتی، هەروەها دۆخی ناهەموار لەژمارەیەك وڵاتی ئەفریقی، تا ئێستا بەشێوەیەكی كۆتایی یەكلانەكراونەتەوە.

هەر بەپێی راپۆرتەكە، تێكچوونی دۆخی ئێستا بەستراوەتەوە بە ویستی سەرۆكی توركیا ئەردۆغانەوە، لەوەی بەخێرایی و لە ڕەگەوە لەچەند ئاراستەیەكدا گەمە دەكات. 

هەروەها ئەو لەلایەكەوە دەیەوێت بۆ برۆكسیلی بسەلمێنێ توركیا بۆ ئۆقرەیی یەكێتی ئەوروپا گرنگی خۆی هەیە و لەوەش زیاتر زەمانی ئاسایشی هاوبەشی ئەوروپا بەبێ ئەنقەرە بەهیچ شێوەیەك نایەتە دی. 

لەلایەكی ترەوە، بۆ روسیا و یاریچییەكانی تری ناوچەكە رووندەكاتەوە، كە بە نمرە یەك بەرنامەی تایبەتی خۆی هەیە و ئەگەر بەرژەوەندییەكانی پشتگوێ بخرێت بەبێ سزا دەرباز نابن. 

سەرەڕای ئەوەش دەكرێت هەست بەو فشارە بكرێت، كە دەیخاتە سەر یەكێتی ئەوروپا وەك هەوڵێك بۆ ئەوەی دژی روسیا بوەستنەوە لە پرسی سوریادا.

توركیا پەنابەران وەك كلیلی سەرجەم دەرگاكان بەكاردەهێنێت، واتە یەك ئامراز بۆ چارەسەركردنی ژمارەیەكی زۆر پرسی ئالۆز، هەر بەراستیش ئەنقەرە توانیویەتی ئامانجەكەی لەم ئاراستەیەوە بەدی بهێنێت.

بەلای كەمەوە، ئەنقەرە توانیویەتی هەستیاری بركسیڵ دەربارەی كۆچبەران دەربخات، ئەمەش بابەتێكی زۆر گرنگە بەلای یەكێتی ئەوروپاوە و بووەتە هۆكارێك بۆ نانەوەی كێشە سەبارەت بە پشكەكانیان (هەریەكەیان چەندیان بەردەكەوێت) لەنێوان خۆیاندا.

تائێستا یەكێتی ئەوروپا توانای پەرەدانی نییە بە میتۆدێكی هاوبەش لە بەرانبەر توركیادا، كە بەروونی بەباشی دەزانێت تاكە رێككەوتنیان لەگەڵ ئەنجامدا، نەوەك لەگەڵ یەكێتیەكەدا بە شێوەیەكی گشتی.

بۆچوونەكانی برۆكسیڵ ئەوەیە، ئامادەیی تێدایە هاوبەشایەتیكی چوارچێوە فراوان لەگەڵ توركیادا بكات، ئەگەر بگەڕێتەوە سەر پێوانە دیموكراتییەكان، ئەمەش بەدوور دەزانرێت هیچ كاریگەرییەكی لەسەر ئەنقەرە هەبێت بەوەی زۆر بە توندی هەموو فشارێك رەت دەكاتەوە. 

تا ئێرە، یەكێتی ئەوروپا ناچارە بەردەوامی بدات بەهاوكاری كردن لەگەڵ توركیا لە دۆسیەی كۆچبەراندا، جگە لەوەش ناتوانێت كاریگەری هەبێت لەسەر دۆخی سوریا، چونكە ئەم بابەتە پێویستی بە گفتوگۆكردن هەیە لەگەڵ روسیا، بەم شێوەیە، هیچ شتێك لە بەرانبەر برۆكسیڵدا نامێنێت جگە لەوەی بەرگری لە خۆی بكات و سنوورەكانی بەهێز بكات.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا