ژمارەی تووشبووان لەئێران بەڤایرۆسی كۆرۆنا 40 هەزار كەسی تێپەڕاند

جیهان

30/03/2020‌ 958 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
د. كیانووش جیهانپوور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئەمڕۆ دوو شەممە رایگەیاند، لەدوێنێوە تا ئەمڕۆ (24 سەعات) 3186 تووشبووی دڵنیایی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەئێران تۆماركراوەو كۆی گشتی تووشبووان بەڤایرۆسەكەش، بۆ 41.495 كەس لەوڵاتدا بەرزبووەتەوە.

ئەو راشیگەیاند، بەگشتی لەماوەی 24 سەعاتی ڕابردوودا 117 كەس بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە و كۆی گشتی كۆچكردووانی ڤایرۆسەكەش لەئاستی وڵات بە 2757 كەس گەشتووە.

جیهانپور لەبارەی ئاماری چاكبووان لەڤایرۆسی كۆرۆنا لەئێران ڕایگەیاند، 13.911 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووەو چاكبوونەتەوە.

هەروەك ڕوونیشیكردەوە، نزیكەی 3511 بەهۆی دۆخی ناجیگیریان لەتووشبوونیان بەڤایرۆسەكە لەبەشی چاودێری چڕدا خەوێنراون و تائێستاش لەوڵاتدا 65 ملیۆن كەس پشكنینی سەرەتاییان لەڕێگەی ڕاوێژی پزیشكییەوە ئەنجامداوە.

وەرگێڕان: یاسین نادر