پەرلەمان داوا لەحكومەتی هەرێم خواردنە سەرەكییەكان بكرێت‌و عەنباری بكات

کوردستان

04/04/2020‌ 820 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پەرلەمانی كوردستان داوای لەحكومەتی هەرێمی كوردستان كرد، كە خواردنە سەرەكییەكان بكرێت‌و دواتر بەسەر خەڵكی كەمدەرامەت دابەشی بكات.

دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ شەممە كۆبووەوەو لەدوای كۆبوونەوەكەش عەلی حەمەساڵح سەرۆكی فراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی خستەڕوو.

عەلی حەمەساڵح لەمیانی كۆنگرە رۆژنامەوانییەكە وتی: ئەوان دەیانەوێت هاوكاری حكومەت‌و لایەنە پەیوەندیدارەكان بكەن، ئەوەش لەپێناوی تێپەڕاندنی ئەم دۆخە. 

عەلی حەمەساڵح وتیشی: چەند پێشنیازێك دەدەن بەحكومەت بۆ ئەوەی لەم دۆخەدا بتوانێت هاوكاری خەڵك بكات‌و ئاشكراشیكرد، یەكێك لەداواكارییەكان ئەوەیە، كە حكومەت خواردنە سەرەكییەكان بكرێت‌و عەنباری بكات‌و لەكاتی پێویست دابەشی سەر خەڵكی كەمدەرامەت‌و هەژاری بكات.

هەروەها وتی: پێدانی موچەی فەرمانبەران یەكێكی تر بووە لەبابەتی كۆبوونەوەكەو جەختكراوەتەوە، كە دەبێت موچەی فەرمانبەران لەكاتی خۆی بدرێت.

هـ ـ ح