عەدنان زورفی دەستبەرداری راسپاردنی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق بوو

عیراق

09/04/2020‌ 701 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عەدنان زورفی دەستبەرداری راسپاردنی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق بوو، سوپاسی ئەوانەی كرد پشتگیرییان كردووە.

عەدنان زورفی ئەمڕۆ پێنج شەممە لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی كشانەوەی خۆی لەپێكهێنانی حكومەت راگەیاند، كە راسپێرابوو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌.

لەكۆنگرە رۆژنامەوانییەكە زورفی رایگەیاند، كە بۆ بەرژەوەندی گشتی‌و لەپێناوی پاراستنی وڵات ئەو بڕیاریداوە.

هەروەها رایگەیاند، ئەو بەردەوام دەبێت لەكاری پەرلەمانتاری‌و كاریش دەكات بۆ ئەوەی بەزووترین كات هەڵبژاردنی پێشوەخست لەعێراق بەرێوەبچێت.

17ی ئازاری رابردوو بەرهەم ساڵحی سەرۆك كۆماری عێراق عەدنان زورفی راسپارد بۆ پێ:هێنانی حكومەتی نوێ‌، بەڵام بەشێك لەلایەنە شیعەكان دژایەتی خۆیان بۆ راگەیاند، هەر بەو هۆیەشەوە پاشەكشەی كرد.

بڕیارە لەدوای كشانەوەی زورفی، بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ پێنج شەممە، مستەفا كازمی بۆ سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق رابسپێرێت، كە لایەنە شیعەكان لەسەری رێككەوتوون‌و كوردو سووننەش پشتگیری دەكەن.

هـ ـ ح