شارپرێس:
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ رایگەیاند، بە مەبەستی یارمەتیدانی خوێندکاران لە تەواوکردنی پرۆسەی خوێندن بەشێوەی ئەلیکترۆنی، پاکێجێکی ئینتەرنێتی بێبەرامبەر بۆ خوێندکاران دابیندەکەن.
لە راگەیەنراوێکدا کۆمپانیای ئاسیاسێڵ رایگەیاندووە، فێرخوازان دەتوانن لە ڕێی ئەم پاکێجەوە ئینتەرنێتی بێبەرامبەری ئاسیاسێڵ بەکاربهێنن، مەبەست لەم پاکێجەش تەنها بۆ چوونە ناو پلاتفۆرمی تایبەت بە فێرکردنی ئەلیکترۆنیە، بەبێ هیچ کۆتوبەندێك بە مەبەستی تەواوکردنی پرۆسەی خوێندن لەم بارودۆخە نائاساییەی بڵاوبوونەوەی بەڵای کۆرۆنادا.
کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ بەدەستهێنانی ئەم پاکێجەش، پێویستە فێرخواز بەشداری بکات لە ڕێگەی ناردنی ژمارە ١ بە نامەیەکی بێبەرامبەر بۆ ٣١١٠، ئەم پاکێجە لە ڕۆژی ٢٦ ی نيسانی ٢٠٢٠ەوە دەستپێدەکات .
لەبارەى ئۆڤەرى کۆمپانیاى ئاسیا سێڵەوە ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە لە هەرێمی کوردستان رایگەیاندوە، وەک وەزارەتى پەروەردە پێشوازى لەو دەستپێشخەرییەکەی ئاسیاسێڵ دەکەن و بەرزدەنرخێنین بۆ پشتیوانیکردن لە هەوڵەکانی وەزارەتی پەروەردە لە هەرێم
س.هـ