ئاستی "كوڕە ئاڵتوونییەكە" دابەزیوە

وەرزش

18/05/2020‌ 441 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئاستی هێرشبەری نەرویجی ئیرلینگ هالاندی هێرشبەری یانەی بوروسیا دۆرتمۆند وەك پێویست نەبوو، ئەوەش لەیەكەم یاری خولی ئەڵمانی لەدوای دەستپێكردنەوەی خولەكە.

هالاند لەمیانی لێدوانێكی دانی بەوەدا نا، كە دووركەوتنەوە لەیاریگاكان‌و یارینەكردن بۆ ماوەیەكی زۆر كاریگەری گەورەی لەسەر داناوە.

وتیشی: لەیاری دۆرتمۆندو شاڵكە وەك پێویست نەبووە، بەڵام كاردەكات بۆ ئەوەی لەیارییەكانی تری خولی ئەڵمانی ئاستی راستەقینەی خۆی پیشان بدات.

ماوەیەكە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا یارییەكانی خولی ئەڵمانی راگیراوە، كە سەرەتای ئەم هەفتە دەست بەیارییەكان كراوەتەوە.

هـ ـ ح


بەپەلە