بەرشەلۆنە روو لەكڕینی هاری كین دەكات

وەرزش

20/05/2020‌ 542 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەیەوێت لەهاوینی داهاتوو هاری كینی ئینگلیزی‌و یاریزانی یانەی تۆتنهامی ئەو وڵاتە بكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر بەرشەلۆنە لەهەوڵدابوو، كە لاوتارۆ مارتینزی ئەرجەنتینی ‌و یاریزانی یانەی ئەنتەرمیلان بكرێت.

بەپێی سەرچاوەكان بەرشەلۆنە بێ‌ هیوا بووە لەكڕینی لاوتارۆ بۆیە دەیەوێت روو لەكڕینی هاری كین بكات.

رۆژنامەی مۆندۆ بڵاویكردەوە، كە بەرشەلۆنە لەهاوینی داهاتوو گرێبەست پێشكەشی یانە ئینگلیزییەكە دەكات بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە بكرێت.

هـ ـ ح